ناتانیاهۆ: “ئێران تووشی شۆک دەکەین”



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لایەنەکانی  ناو هاوپەیمانیی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ بەردەوام ئۆپۆسزیۆن و ئێران تووشی شۆک دەکەن.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، “بەردەوام ئۆپۆزسیۆن شۆک دەکەن”، دەربارەی ئێرانیش وتی: “بەردەوام ئێران شۆک دەکەین”.

 

لە لایەکی دیکەشەوە لەو هەواڵانەدا کە لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە کابینەی ئەمنیی دەربارەی رەوشی ئەمنی باکووری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

 

سوپاسالاری ئیسرائیل، هێرتسی هەلێڤی باسی لە بوونی “ژمارەیەک پێشهاتی نەرێنی”ی کردووە کە پێویست دەکات دژبە ئێران بکەونەخۆ.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو دوای ئەوەی بنکەی هەواڵگریی سوپای وڵاتەکەی لە باکوور بەسەر کردەوە لە لێدوانێکیدا وتی: “پێویستە دوژمنان بزانن کە زۆر دوورن لێمان”.

 

لەلایەکی دیکە سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، ئاهارۆن هالیفا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد کە حزبوڵڵا زۆر نزیکە لە ئەنجامدانی هەڵە و ئەگەر هەیە ئەم کارەش ببێتە هاندان بۆ هەڵگیرسانی جەنگێکی هەرێمیی.

 

حزبوڵڵا لە ٢١ی ئایاردا لە شاری نەبەتییەی باشووری لوبنان کە نزیکە لە سنوور لەگەڵ ئیسرائیل، مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجامدا.

لە مانۆڕەکەدا، چەندین جۆر چەکی سووک و قورس بەکارهێندران.

حكومەت لەبارەی نرخی بەنزین بڕیاریدا
پێشت حكومەت لەبارەی نرخی بەنزین بڕیاریدا
ئەمریکا؛ پێدانی F-16، ئامادەکاریی نییە بۆ جەنگ
دواتر ئەمریکا؛ پێدانی F-16، ئامادەکاریی نییە بۆ جەنگ
ەیوەندیدار