ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی؛ داعش لەهەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆنۆلێل مایلز کەینگز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا بۆ بەرەنگاری پاشماوەکانی داعش و رایگەیاند، ”وەک هەموو لایەنەکانی عیراق و کوردەکانیش دەیبینین کە هەڕەشەکانی داعش لەهەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە”.

کۆنۆلێل مایلز،کە بە یاوەری شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی شاری سلێمانی کردووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی یەکەمی هاوپەیمانان لەناوبردنی هەموو ئەو شانەنوستووانەی داعشە کە ئێستا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.

کۆنۆلێل مایلز کەینگز ئاماژەی بەوەدا ئەمڕۆ لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژندا، دەبێت یادی هەموو ئەوانە بکەینەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەماوەی پێشوودا لەجەنگی دژی تیرۆریستانی داعشدا.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا کۆنۆلێل مایلز، باسی لەو گۆڕانکاریانە کرد کە بەسەر پێکهاتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە لە عیراق و جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی پێویستی هەنوکەیی قۆناغەکە ئەو گۆڕانکاریانە ئەنجام دراون.

کۆنۆلێل مایلز کەینگز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە یاوەری بەشێک لەفەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەشاری سلێمانین، بەمەبەستی چۆنیەتی ئاگاداربوون لە قۆناغەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

 

جیهان

ژمارەی گیانیانلەدەستدان بە كۆرۆنا 750 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ئامارێكی ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسایی (فرانس پرێس)، ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، 750 هەزار كەسی تێپەڕاند.

هەر ئەمڕۆ زانكۆی (جۆن هۆبكنز)ی ئەمریكایی لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەوانەی لە جیهاندا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئاشكراكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”پەتاكە تائێستا 188 دەوڵەتی گرتۆتەوە، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە 206.208.847 كەس”، زیادبوونی ژمارەكەش لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەیشتە نزیكەی 565 هەزار كەس.

ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (كۆڤید-19) ناودەبرێت، لە كۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی لە وڵاتی چین دەركەوت، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە مانگی ئاداری ڕابردوودا نەخۆشییەكەی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسليمین كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی گەورەی ئیخوان موسلیمین لە میسر لە زینداندا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میسر، هەواڵی كۆچی دوایی عیسام عوریان گەورە سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لە گرتووخانەكانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا.

هەر لەو بارەیەوە پارێزەرەكەی عوریان بە (بی بی سی)ی ڕاگەیاند” دەسەڵاتداران ئاگادارییان كردووە كە مردنی بریكارەكەی سروشتییە”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندبوو، مردنی ئەو سەركردیەی ئیخوان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە، لە ئاكامی شەڕە قسەی لەگەڵ ژمارەیەك زیندانی كۆمەڵەی ئیخواندا لەنێو گرتووخانەكە.

عوریانی تەمەن 66 ساڵ كە لە ساڵی 2013وە لە زینداندایە، لەسەر چەندان كەیس حوكمدراوە، دادگاكانی میسریش چەند حوكمێكیان لەدژی دەركردووە، بە تایبەت حوكمی زیندانی تاهەتایی كە لە مانگی ئابی 2014 لەسەر كەیسی (مزگەوتی ئیستیقامە)، بەسەریدا سەپێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی پۆستێك لەسەر پێغەمبەر (د.خ)، سێ كەس كوژرا

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

سێ كەس لە شاری بنگالۆر-ی هیندستان بە دەستی هێزەكانی پۆلیس كوژران.

بەپێی هەواڵێكی سی ئێن ئێن، سەرلەبەیانی ڕۆژی 12ی ئاب، بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە فەیسبوك كە هێرشی ناڕەوای تێدا بوو بۆ سەر پێغەمبەر ئیسلام محەمەد (د.خ)، خۆپیشاندانێكی بەرفراوان دروستبوو.

لەئاكامی ئەو خۆپیشاندانە كە بە هەزاران كەس بەشداریان تێدا كرد، پێكدادانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران. بەهۆی ئەو پێكدادانەوە بە دەیان ئۆتۆمبێل سوتێنران و سێ كەسیش بە دەستی هێزەكانی پۆلیس كوژران.

خۆپیشاندانەكە لەبەردەم ماڵی ئەو كەسە دەستی پێكرد كە پۆستەكەی لە فەیسبوك بڵاوكردبووەوە كە كەسێكی سیاسییە. پۆلیس جگە لەدەستگیركردنی 110 كەس لە خۆپیشاندەران، ئەو كەسەشیان دەستگیركردووە كە پۆستەكەی بڵاوكردووەتەوە.

كەمال بانت بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە 60 پۆلیس بریندار بوون كە ئەفسەری پلە باڵایان تێدایە.

وتیشی: “لە دوای ڕووداوەكە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە شارەكە ڕاگەیەنراوە تا كاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پۆلیسی بنگالۆر لەسەر پێگەی تویتەر، تویتێكی بڵاوكردەوە لەسەر دۆخەكە كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە، نووسیویەتی: “پۆلیسەكانیان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندان گازی فرمێسك ڕژێنیان بەكارهێناوە”.

وەزیری ناوخۆی ویلایەتی كارتانا كە پایتەختەكەی بنگالۆر جەختی لەوەكردووەتەوە، دوای ئەوە توندوتیژییەی ڕوویداوە لەپاش كۆبوونەوەی خەڵك لەبەردەمی ماڵی كەسەكەی پۆستەكەی لە فەیسبوك داناوە، دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی ویلایەتەكە پۆستەكەیان سڕیوەتەوە.

ئاخاندا سرینیفاس مورسی ئەندامی نوێنەرانی ویلایەتەكە داوای لە خۆپیشاندەران كرد هێمنی بپارێزن و پابەندبن بە ئارامی و بەڵێنی دادپەروەریدا لە كەیسەكە، وتیشی: “پێداچوونەوە بە داوای برا موسڵمانەكاندا دەكەین كە هیچ كارێكی نایاسایی نەكەن. ئێمە هەموو برای یەكترین و پێكەوە دەژین. ئێمە بەرپرسین لە سزادانی ئەو كەسانەی سوكایەتی دەكەن و من لەگەڵتانم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان