ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارێزگاری هەولێر؛ گەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێنەکەین، دەگەین بەدۆخێکی خراپتر

خەڵک – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەولێر، دەڵێت؛  لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدارین بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

د.فرسەت سۆفی لەبارەی بارودۆخی تەندروستی و ڕەوشی ئەمڕۆی پارێزگای هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕایگەیاندووە: “وێڕای پیرۆزبایمان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، بەپێیویستی دەزانین جارێکی تر بەهاووڵاتییانی خۆمان ڕابگەێنین کە ئێمە لە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدارین بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا.

دەشڵێت؛ تکامان وایە هاووڵاتیان خۆیان ببپارێزن و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێ بەجێبکەن و خۆیان بە دووربگرن لە سەردان و جەژنە پیرۆزە و بەریەککەوتن و دروستکردنی قەرەباڵغی.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی وتووە؛ ئەگەر خۆمان نەپارێزین و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێنەکەین، لەو دۆخە خراپەی کە ئێستا تێیدان، دەگەین بەدۆخێکی خراپتر.

ئەم وتانەی پارێزگاری هەولێر، لە میانی هەڵمەتێکی قوربانی بە کۆمەڵدا هات لە کوشتارگەی نوێی هەولێر، کە 160 سەر ئاژەڵ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییە بیانی و ناوخۆییەکانەوە سەربردران و بڕیارە بەسەر خانەوادە کەمدەرامەتەکان و کامپی ئاوارەکاندا ببەخشرێتەوە.

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان