ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هۆشیاری توند دەدرێتە ئەو کەسانەی لەسەر شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاژه‌ڵ سەردەبڕن

خەڵک  – بەشی هەواڵ

سەرۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری توند دەداتە ئەو کەسانەی لەسەر شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاژه‌ڵ سەردەبڕن و ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ لیژنه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتووه‌، كه‌ گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌‌ و بێ هیچ پشکنینێکی پزیشکی سەربڕدراون.

وتیشی: “ئه‌و كوشتارگەیانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن‌ تابزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت”.

له‌شكر حه‌مید ئەوەشی خستەڕوو؛ لە هەڵمەتیکیشیاندا بۆ ئەو جێگایەنەی بێ مۆڵەت و بێ پشکنین ئاژەڵ سەردەبڕن، چەندین سەر ئاژەڵی سەربردراویان دەست بەسردا گرتووە و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی یاسا دەکەنەوە و گۆشتەکانیش لە کوشتارگە لە ناو دەبەن.

لەسکر حەمید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی،‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌دواداچونی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان