ئەمریکا؛ پێدانی F-16، ئامادەکاریی نییە بۆ جەنگ



ئەمریکا: “راهێنانی سوپای ئۆکراینا لەسەر F-16  ئامادەکاری نییە لە بەرامبەر ئەگەری هێرشدا”

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پاتریک رایدەر رایگەیاند: “راهێنانی فڕۆکەوانانی ئۆکراینا لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگیی F-16 و پێدانی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بە ئۆکراینا لە میانی بەڵێنی ئێمەدایە بۆ ماوەی درێژخایەن، ئەمە پەیوەندی نییە بە ئامادەکاری بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرش”.

پاتریک رایدەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندی بەرگریی ئۆکراینا کە لە مانگی نیساندا ئەنجام درا، ژمارەیەک لە وڵاتان داوایان لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن کردووە رێگە بدرێت بە راهێنانی فڕۆکەوانانی ئۆکراینا لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگیی F-16 .

وتی: “ئەمیش داواکارییەکەی بە گرنگ زانی و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە پێداویستییەکانی بەرگریی ئۆکراینا بۆ ماوەی درێژخایەن و مامناوەند داواکارییەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی (ئەمریکا) کرد، لەوێش بە تێکڕای دەنگ داواکارییەکە رەزامەندی لەسەر درا”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پاتریک رایدەر ئاماژەی بەوە دا کە بەرلە لووتکەی G-7، ئۆستن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی لەوە ئاگادار کردووەتەوە.

پاتریک رایدەر سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لەوانەیە پرۆسەی راهێنانەکە لە چەند هەفتە یان چەند مانگی داهاتوودا دەست پێ بکات و وتی: “راهێنانی فڕۆکەوانانی ئۆکراینا لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگیی F-16 و پێدانی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بە ئۆکراینا لە میانی بەڵێنی ئێمەدایە بۆ ماوەی درێژخایەن. ئەمە پەیوەندی نییە بە ئامادەکاری بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرش”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر باخموت لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵیش کرابێت ئەمە دەسکەوتێکی ستراتیجیی نییە بۆ رووسیا و گوتی: “وای لێک دەدەینەوە توانای هێزەکانی رووسیا گورزێکی قورسی بەرکەوتووە”.

ناتانیاهۆ: “ئێران تووشی شۆک دەکەین”
پێشت ناتانیاهۆ: “ئێران تووشی شۆک دەکەین”
کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە نەرویج
دواتر کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە نەرویج
ەیوەندیدار