ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

چیای ئەڤرێست دووبارە بە رووی شاخەوانییدا کرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

دوای چوار مانگ لەراگرتنی ئەنجامدانی گەشت بۆ لووتکەکانی چیای ئەڤرێست و ھیمالایا بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نیپال، دووبارە مۆڵەت بە ئەنجامدانی گەشتەکان درایەوە.

وتەبێژی وەزارەتی گەشتوگوزاری نیپال، پراساد بھاتاری رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی لە ٢١ی تەمووز، دووبارە دەرگای رێستۆرانت و ھۆتێلەکان کراونەتەوە.

بھاتاری راشیگەیاند؛ دووبارە دەستکراوە بە پێدانی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ سەر لووتکەکانی ئەڤرێست و ھیمالایا، جەختیشی لەوە کردەوە رێستۆرانت و ھۆتێلەکان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.

بھاتاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە “وەرزی داھاتووی سەرکەوتن بەسەر چیا دەکەوێتە پایز، بۆ ئەمەش زیاتر لە مانگێک ماوە، لە ١٧ی ئاب بەدواوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدەین  هێشتا کاتمان لەبەردەستدا ماوە”.

لە ١٣ی ئاداری ئەمساڵدا گشت گەشتەکان بۆ سەر لووتکەی چیاکانی ئەو وڵاتە ھەڵپەسێردابوون.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان