ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هاوكاتە لەگەڵ مەراسیمی حەج
سعودیە كەمترین ڕێژەی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1629 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە كەمترین ڕێژەی تووشبوون لە وڵاتەكەدا دادەنرێت لەمانگی ئایاری ڕابردووەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1629 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت كە هاوكاتە لەگەڵ ئەنجامدانی مەراسیمی حەج.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕوو لە كەمبوونەوەیە، ئەم ژمارەیەی لەمڕۆشدا تۆماركرا، بە نزمترین ڕێژەی تووشبوون لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 26 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركرا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، ئەمەش بەراورد بەڕۆژی پێشوو كە 27 كەس بوو، دابەزینی بەخۆوە بینیی، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 2842 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 274219 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2629 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 231198 كەس.

جیهان

ڕوحانی: ئەوەی ئەمریكا دەرهەق بە وڵاتەكەمان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هەر هەنگاوێك بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی سزای زیاتری وڵاتەكەی بنرێت، ئەوا تاران بەتوندترین شێوە بەرپەرچی دەداتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەهای هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ درێژكردنەوەی سزاكانی سەر تاران كەمكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: ئەگەر واشنتۆن كار بە بڕیارەكانی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات لەدژی ئێران ئەوا وەڵام دەدرێتەوە، چونكە هیچ دەوڵەتێكی نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەزامەند نەبووە بە سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا و ئەوەی ئەمریكاش دەرهەق بەوڵاتەكەیان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە.

سەرۆكی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پابەندبوونی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندی ڕێككەوتننامەكە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەنقەرە بگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری قوبرس داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات، لە بەرامبەر هەڵسوكەوتەكانی توركیا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەنقەرە بگرنەبەر.

چارالامپۆس پیتریدس وەزیری بەرگری قوبرس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە، ناكرێت ئەو دۆخەی كە بەهۆی دوژمنكارییەكانی توركیاوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروست بووە لەبەر چاو نەگیرێت.

وەزیری بەرگری قوبرس وتیشی، پێویستە یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستەكانی پشتگیری بكاتە هەڵوێستی كرداری و ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە و خێرا بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر و بە توركیا بڵێت یەكێتی ئەوروپا بە یەكگرتووییەكەی جارانەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی ئەنقەرە دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەند مانگێكە بەهۆی هەوڵەكانی توركیاوە بۆ گەڕان بەدوای وزە لە ئاوە هەرێمییەكانی یۆنان و قوبرسدا گرژی و ئاڵۆزی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی گرتووەتەوە و یەكێتی ئەوروپاش بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس لەو كێشەیەدا دووپات كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەریتانیا بڕیارێكی نوێی بۆ پەنابەران دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەنیازە هەموو ئەو پەنابەرانە بنێرێتەوە وڵاتەكانی خۆیان، كە داوانامەكانیان ڕەتكراوەتەوە.

ئاری جەلال، سه‌رۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا نامەیەكی بۆ ڕێكخراوەكانی كۆچ ناردووە و پێی ڕاگەیاندوون، كە ئەو پەنابەرانەی داوانامەكانیان ڕەتكراوەتەوە پێویستە لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن.

ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەكە داوانامە ڕەتكراوەكان پێداچوونەوە بە كەیسەكانیاندا ناكرێتەوە و لە ماوەی هەفتەیەكدا ئاگاداركردنەوەیەكیان پێدەگات و پاش ئەوەش دەبێت لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن.

ئاشكراشی كرد، لە مانگی حوزەیرانەوە ناوەندی یاسای بەرژەوەندی گشتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چارەنووسی پەنابەرەكان دەربڕیوە، بەهۆی نەبوونی هیچ پاڵپشتییەك بۆ ئەو پەنابەرانە.

وتەبێژی بەرژەوەندی گشتی ڕایگەیاندووە، كە مرۆڤ مافی ئوەی هەیە، كە سەلامەت بێت و چاودێری بكرێت و داوای پەنابەرێتیش بكات، هەرگیز نابێت ئەو مافانە گرێ بدرێت بە شوێنی لەدایكبوون یان كاغەزێك، كە شوێنی مانەوەی بۆ دیاری بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان