دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاردانی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخست



دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەبارەی دەستووریی یان نادەستووریی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی بۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ دواخست.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی خۆی لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە دژبە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، ئەنجام دا.

 

لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاردان لەبارەی دەستووریی یان نادەستووریی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی بۆ رۆژی سێشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ دواخست.

 

ئەمە چەندین جارە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سێ جار بڕیاری خۆی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دواخستبوو.

 

پیشتر چەند کەس و لایەن و پەڕلەمانتارێک سکاڵایان دژبە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمار کردبوو و رایانگەیاندبوو “درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، دژ بە ماددەکانی پێنج و ٢٠ی دەستووری عێراقە و وەرگرتنەوەی مافی دەستوورییە وەکو ئەوەی لە ماددەی ٥١ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ ھاتووە”.

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، تەمەنی ئەم خولەی خۆی تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکردەوە.

ناتۆ: سوپای عێراق یەكێكە لە سوپا بەهێزەكانی ناوچەكە
پێت ناتۆ: سوپای عێراق یەكێكە لە سوپا بەهێزەكانی ناوچەكە
یاسین مەحمود: پێشانگای ئەمساڵ جیاوازی گەورەی تێدا بەدیدەکرێت
دوات یاسین مەحمود: پێشانگای ئەمساڵ جیاوازی گەورەی تێدا بەدیدەکرێت
پەیوەندیدار