ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٩ ئامۆژگاری لەو کەسانەی سەرەتای پەیوەندیان هەر شەڕ بووە و ئێستا بەختەوەرن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارییە لەو کەسانەی لە پەیوەندیەکەیاندا بە ماوەی ئاڵۆزدا تێپەڕیون و خەریکبووە جیاببنەوە، بەڵام دواتر کێشەکانیان تێپەڕاندووە و ئێستا بەختەوەرن، گەر تۆش دەتەوێت سوود لە ئەزمونی ئەوان وەربگریت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:

 

– گەر شتێکت بە دڵ نەبوو یەکسەر بیڵێ و لە دڵتدا کەڵەکەی مەکە کە دواتر بتەقیتەوە.

– کارە ڕۆتینتاتەکانی ژیانی ڕۆژانەتان بەیەکەوە بکەن، وەک نانخواردن و وەرزشکردن و گەرماوکردن.

– ترست لەوە نەبیت کە خودی خۆت بیت و هەوڵمەدە کە نواندن بکەیت و خۆت وەک کەسی دیکە نیشان بدەیت، چونکە دواتر دەردەکەوێت و زیانی زیاترە

– هیچکاتێک لە پەیوەندیدا خۆت مەکە بەقوربانی و با شتەکان هاوبەش بن، بۆیە نابێت خۆت لەبیر بکەیت چونکە تا سەر ناتوانیت بەرگە بگریت.

– بەردەوام ڕەخنە لە بەرامبەرەکەت مەگرە و شتە باشەکانیت لەبیربێت و وەسفی بکە و پێی بلی کە باشییەکانی چین.

– پەیوەندیە سۆزداریەکان پشتگوێ مەخەن و هەمیشە ماچ و باوەش و دەربڕینی خۆشەویستی بە تازەیی بهێڵنەوە

– هەستەکانتان بۆیەک دەرببڕن و مەیشارنەوە

– واقعی بە بەرامبەر هاوسەرەکەت و داوای شتی زیادە و نا واقعی لێمەکە

– سوپاسگوزاربە بەرامبەر بەوەی هەتە

ریکلام

خۆشەویستی

كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت شه‌ڕت ده‌بێت، ئه‌م 7 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌، ئیدی حه‌قت نه‌بێت

خێزان
ژن و مێرد به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین دروستبونی شه‌ر و كێشه‌ له‌ نێوانیاندا شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن نه‌هێڵن ئه‌و شه‌ر و كێشه‌یه‌ بگاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌تریان بۆ دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ كاتی شه‌ڕدا ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن:

 

-تا 10 بژمێره‌

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كاره‌ كه‌ له‌ كاتی توڕه‌ی و كێشه‌دا ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا كه‌مببێته‌وه‌و بڕیاری هه‌ڵه‌ نه‌ده‌یت.

 

-وشه‌ی كۆتایی پێهێنان دابنێ

له‌ نێو خۆتاندا با وشه‌ یاخود ئاماژه‌یه‌كتان هه‌بێت بۆنمونه‌ (چاوداگرتن) كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕدا به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی شه‌ڕه‌كه‌ ڕابگرن.

-هه‌وڵی بردنه‌وه‌ مه‌ده‌

ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت خۆشه‌ویست و هاوسه‌ره‌كه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ مه‌ده‌ كه‌ براوه‌بیت و بزانه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌شێك له‌ ڕاستی لایه‌.

 

-هه‌موو بابه‌تێك شایه‌نی شه‌ڕ نیه

شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بۆچونی جیاوازتان له‌ باره‌ی پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام پێویستناكات كه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ساده‌كان شه‌ڕ بكه‌ن.

 

-باوه‌شی بكه‌

كاتێك لێكتێنه‌گه‌شتن یان ده‌نگه‌ده‌نگ له‌ نێوانتاندا دروستده‌بێت، با دواین كار كه‌ هه‌ردوكتان ئه‌نجامی ده‌كه‌ن باوه‌شبێت.

 

-گاڵته‌ بكه

پاش شه‌ڕ هه‌وڵبده‌ نوكته‌ یان قسه‌یه‌كی خۆش بكه‌یت و كه‌شه‌كه‌ ئاسایی بكه‌یته‌وه‌.

 

-شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر بچنه‌ جێگه‌وه‌

پێویستناكات له‌سه‌ر شه‌رێك هه‌موو ڕۆژه‌كه‌تان تێكبده‌ن، بۆیه‌ به‌لاتانه‌وه‌ ئاسایی بێت كه‌ به‌ توڕه‌ییش به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ جێگه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

سێ رێگا بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویشتی هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاشكرا بكه‌یت

خێزان

زۆركات گومانت هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆشده‌وێت و تۆ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرنگیه‌كانی ئه‌ودایت؟ به‌ڵام پێویسته‌ بزانیت گه‌ر ئه‌و تۆی خۆشبوێت ئه‌وا ئه‌م 3 كاره‌ت بۆ ده‌كات و ده‌توانیت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت ئاشكرا بكه‌یت:

 

-هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ له‌ خراپترین دۆخیشدا به‌رگه‌ت بگرێت

-له‌ كاتی توڕه‌بون و هه‌ڵچون و یاخود له‌و كاتانه‌دا كه‌ تۆ له‌ بارودۆخێكی سۆزداری باشدا نیت، له‌وه‌ش گرنگترن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ نه‌كات و بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ نییه! به‌ڵكوو تۆ كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ و مهره‌بانیت.

 

-وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یت تۆی خۆش ده‌وێت

-خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ به‌و جۆره‌یه كه‌ خۆت هه‌یت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌و تۆی ده‌وێت، گه‌ر بۆنمونه‌ له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بۆ قژت یاخود دابه‌زاندنی كێش زۆر بێزاری كردیت، یاخود گه‌ر له‌سه‌ر گۆڕینی خوڕه‌وشتێكی تایبه‌تت هه‌ڕه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی لێكردیت ئه‌وه‌ مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌.

 

-تۆ یه‌كه‌مینیت

-گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی تۆی خۆشبوێت ئه‌وا تۆی له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ی ژیانی به‌لاوه‌ گرنگتره‌، بۆنمونه‌ خوێندن و كاركردن، به‌ڵام كاتێك هه‌وڵده‌دات ده‌ستخستن و ڕاگرتنی دڵی تۆ بخاته‌ پێش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ی ژیانیه‌وه‌، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت نابێت گومان له‌ خۆشه‌ویسته‌یه‌كه‌ی بكه‌ت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

پێنج خوو دڵنیابە گەر لە تۆدا هەبێت کەس ناتوانیت لەگەڵتدا بژیی

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ خووڕەوشتە کە دڵنیابە گەر لە تۆدا هەبێت کەس ناتوانیت لەگەڵتدا بژیی:

 

– کەسێکی خۆتت خۆش ناوێت و پێویستیشت بەوەیە کە بەردەوام دەوروبەر خۆشەویستیت بۆ دەرببڕن، ئەم جۆرە کەسانە ماوەیەک دەتواندرێت تەحەمولیان بکرێت و مایەیی بێزارین.

– کەسێکیت لەهیچ ڕازیی نیت و بەردەوام لایەنی خراپی شتەکان دەبینیت، هەرکەسێک ببینیت ڕەخنەی لێدەگریت و قسەی لەسەر دەکەیت و نێوانت لەگەڵ کەسدا باش نییە.

 

– کەسێکی دڵپیسیت بە جۆرێک هیچ بوارت بۆ کەسی بەرامبەر نەهێشتۆتەوە کە ئازاد بێت، ئەمەش لە شوێنێکدا دەتەقێتەوە.

– بەردوام لە کاتی دیکەدا دەژیت و بۆ ئێستا ناژیت، دەتەوێت تەمبەڵی خۆت لە ئێستا بەوە دابپۆشی کە لەڕابردوو کەسێکی گرنگ بوویت

– زیاد لە پێویست بە بەرامبەرەکەتەوە نوساویت و وادەزانیت چرکەیەک ئەوت لێدووربێت ناتوانیت بەرگە بگریت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان