چوارینەیەکی فشار، دژ بە ئەمریکا لە سووریا پێکدێت


ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی باس لە فشاری هەمە لایەنەی تورکیا، ڕووسیا، ئێران دەکات بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.

 

هەڵوێستێکیی هاوبەش، هەریەکە لە ئێران، ڕووسیا و تورکیا هانی “ڕژێمی سووریا” دەدات  فشار بخاتە سەر بوونی ئەمریکا لەو وڵاتە، بەتایبەتی دوای گەڕانەوەی ئەم دواییەی دیمەشق بۆ نێو کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی.

 

لەژێر ناونیشانی “ئایا سووریا فشارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا زیاد دەکات؟” ڕۆژنامەی “زە ​​ئۆرشەلیم پۆست”ی ئیسڕائیلی شیکارییەکی بڵاوکردووەتەوە و بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ڕووسیا، ئێران و تورکیا هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە سووریا.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو؛ “سووریا و پشتیوانە ئێرانی و ڕووسییەکانی ناتوانن ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئەمریکا ببنەوە، بۆیە ئەوان تاکتیکی بچووکتریان پێ باشترە، وەک بەکارهێنانی هێزە لایەنگیرەکانیان لە ناوچەکە بۆ بۆ هەڵدانی مووشەک یان دروستکردنی گرژی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا”.

 

بەپێی شیکاری ڕۆژنامەکە؛ ئەنقەرە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستپێدەکات، کە هاوپەیمانێکی بەهێزی، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

 

تورکیا سوود لە کەمبوونەوەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا وەردەگرێت بۆ دەستپێکردنی هێرشی زیاتر، ئەمەش بەو مانایەیە کە بوونی ئەمریکا هاوتا نییە لەگەڵ ئامانجە سەربازییەکانی لە سووریا.

 

رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئەوە دەخاتە روو، ئەمە لە ڕاستیدا ڕوویدا کاتێک هێزەکانی ئەمریکا لە ژێر فەرمانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بەشێکیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە، تواتر تورکەکان لە ساڵی ٢٠١٩ هێرشێکی زەمینیان بۆ سەر ناوچەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی ئەنجامدا، “ڕووسەکان و سووریا” ئەو بۆشاییەیان پڕکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەو کاتەدا بەجێیان هێشتووە، لە لایەکی دیکەشەوە ئێران لەڕێگەی “میلیشیا پاڵپشتیکارەکان”ی نزیکەی ٨٠ هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەنجامدا.

 

ئێران بەرژەوەندیی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە سووریا، بۆ ئەوەی هانی “ڕژێمی سووریا” بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکییەکان، بەپێی ڕۆژنامەکە.

 

هەفتەی ڕابردوو، دوای بەشداریکردنی بەشار ئەسەد لە لوتکەی عەرەبی، ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاند؛ نزیکبوونەوەی ناوچەیی لەگەڵ دیمەشق نیشانەی دابەزینی نفوزی ئەمریکا نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و کاریگەری لەسەر دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نابێت.

سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
عێراق میوانداری کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوە دەکات
دواتر عێراق میوانداری کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوە دەکات
پەیوەندیدار