عێراق میوانداری کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوە دەکات


بڕیارە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، بەغدای پایتەختی عێراق میوانداری کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو بکات.

 

وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەواد ڕایگەیاندووە؛ رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو لە بەغدا دەبەسترێت.

 

باسم عەواد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر رۆشنایی دیدگای حکوومەتی عێراق لەبارەی گرنگی تەواوکاریی ئابووریی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و گونجاوبوونی لەگەڵ بەرنامەی حکوومەت کە داکۆکی لە چاکسازی ئابووریی و بەرەوپێشبردنی پرۆژە ستراتیجییەکان دەکات، رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو لە بەغدا دەبەسترێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، تاوتوێکردنی پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیجیی (کەناڵی وشک)ە کە ئاراستە و پرۆژەیەکی زیندوو و گرنگە بۆ ھەموو وڵاتانی ناوچەکە وجیھان.

 

راشیگەیاندووە “ئەم کۆنگرەیە لەچوارچێوەی ئاراستەی حکوومەتە بۆ بەھێزکردنی ھاوکاری و ھاوبەندی ئابووریی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست، ھەروەھا وەک داکۆکیکارێکە لەسەر ئاشتیی، سەقامگیریی و خوشگوزەرانی گەلەکانمان و زیاتر بەرجەستەکردنی پێگەی بەغدای ماڵی ئاشتیی و رەشماڵێکە بۆ ئاسایش و ھاوبەشی، هەروەها سەرەتایەکە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام”.

چوارینەیەکی فشار، دژ بە ئەمریکا لە سووریا پێکدێت
پێشت چوارینەیەکی فشار، دژ بە ئەمریکا لە سووریا پێکدێت
کار بۆ كه‌وتنه‌کاری هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین دەکرێت
دواتر کار بۆ كه‌وتنه‌کاری هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین دەکرێت
پەیوەندیدار