ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەگەڵ پڕۆژەی لامەركەزیداین بۆ هەموو شارەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ لامەركەزیم بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك، بۆ هەموو شارەكان ئەویش تەنها مەبەستی خزمەتی زیاتری خەڵك و كارئاسانی بۆ خەڵك.
لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، لەمكاتەدا بەڕاستی تەكلیفكرام بۆ ئەو پۆستە (جێگری پارێزگاری سلێمانی) لەسەر داوای حزبەكەم (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) لەبەرئەوەی خۆم ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بووم، ئێستاش ئەندامی سەركردایەتی یەدەگی ژنم لەسەر بازنەی سلێمانی، لەبەرئەوەی چەند ساڵێكە خۆم لێپرسراویەتی ئیداریم هەیە و ئەو پۆستەش زیاتر ئیدارییە ڕاستە لەهەموو ڕوویەكەوە قەیران هەیە، بەڵام ئێمە نابێت نائومێدبین.
وتیشی”دەبێت بەردەوام بین لەوەی هەوڵ بدەین كارەكان نەوەستێت ژیان بەردەوام بێت هەوڵ بدەین ئیش و كاری جوان و خزمەتی شارەكەمان بكەین ئیتر لەڕێگەی هەر پۆستێكەوە بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەكو ژنیش بەڕاستی پێمخۆش بوو داوایانلێكردم بۆ ئەم پۆستە لەبەرئەوەی ئەزموونێكم هەیە و چەند ساڵێكە لە ئیدارەدام بەلامەوە ئاسایی بوو، وتم بە شانازییەوە لەبەرئەوەی حزبەكەم متمانەی بە منە، منیش بەسەرچاو لەخزمەتی خەڵكەكەو شارەكەدا دەبم.

سەبارەت بە بەرنامەی داهاتووی بۆ سلێمانی لەیلا عومەر ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لەخەیاڵمایە و خەون و خولیای منە وەكو خەڵكێكی ئەم شارە وەكو ئەوەی خۆشم خەڵكی ئەم شارەم بەڕاستی زۆر زۆر ئاواتمە هەوڵ بدەین هەرچی سێكتەرەكانی ئیدارەیە هەموو بە سیستەم بكرێت، لەبەرئەوەی كە بە سیستەم كرا واتە دادپەروەری، یەكسانی و ڕێكخستن، واتە شتەكان ڕێكخراوتر دەبن زیاتر دەتوانی لەو ڕوانگەیەوە خزمەتی خەڵك بكەیت بێ جیاوازی لەبەرئەوەی لەسەر ئەو بەرنامەیە چەند ساڵێكە كاردەكەم لە ئیدارەدا ئیشی ئیداریی و یاسایش دەكەم تابتوانیین خزمەتی خەڵك بكەین بێ جیاوازی.

ڕوونیشیكردەوە، دەستخۆشی لە كاك عومەر قەڵادزەیی (جێگری پێشووی پارێزگاری سلێمانی) دەكەم كە پێشتر ئەم پۆستەی هەبووە، سوپاسی دەكەین ئینشەڵا ئێمە لەگەڵ بەڕێز پارێزگاریشدا قسەمان كردووە بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەك و بەهەماهەنگی هەوڵ دەدەین باشترین خزمەت بە شارەكە بكەین.

سەبارەت بەماوەی وەرگرتنی ئەو پۆستە لەحاڵەتی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ناوبراو ئاشكرایكرد، با پێش ڕووداوەكان نەكەوین، ئێستا لەمكاتەدا بەركەوتەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە خۆتان دەزانن كەشتەكان بەدەقە و سەعات دەگۆڕێت لەبەرئەوە دڵنییایم لەوە نەكردووەتەوە، من پۆست بە بەرپرسیارێتی دەزانم نەك هەر وەك پۆستێك سەیری بكەم.

جەختی لەوەش كردەوە، پڕۆژەی لامەركەزی ئەوەی كە باس دەكرێت و داوا دەكرێت جیاكردنەوەی شارەكان نییە لە یەكتری، بەڵكو ئەمە تەنها داواكردنی لامەركەزی بۆ ئیداریی و دارایییە كە زیاتر خزمەت بە شارەكە و بە خەڵكەكە دەكات، هەندێكی هەر لە یاساكاندا باسكراوە، بەڵام پەیڕەوناكرێت لەوانەیە كۆمەڵێك بەربەست هەبێت تەنها ئەوەیە ئەگەرنا هیچ جیاكردنەوەیەك نیە و ئێمە هەوڵ دەدەین كە بچەسپێنرێت بەیاسا ئەو لامەركەزییە تەنانەت بۆ دهۆك و سلێمانی وە هەروەها هەڵەبجە بێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە.

وتیشی”لەگەڵ پڕۆژەی لامەركەزیداین بەواتایەی لامەركەزی ئیداری و دارایی بۆ شارەكە بێت نەك بۆ سلێمانی بەتەنها، بۆ هەموو شارەكان ئەویش تەنها مەبەستی خزمەتی زیاتری خەڵك و كارئاسانی بۆ خەڵك”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان