کارگەیەک لە عێراق، ڕۆبۆت بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی بەکار دەهێنێت



کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کەرەستەی بیناسازی لە عێراق، بۆ بەرەهەمهێنان پشتی بە بەکارهێنانی ڕۆبۆت بەستووە.

 

لە پارێزگای بەسڕە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جۆراوجۆری بیناسازیی کە بە گوژمەی ١٢ ملیۆن دۆلار دامەزراوە پشت بە بەرهەمهێنان لە رێگەی رۆبۆت دەبەستێت و لە بری دەستی کاری مرۆیی رۆبۆتەکان کاردەکەن.

سەرۆکی فەرمانگەی وەبەرهێنانی بەسڕە، عەبدحوسێن سەلمان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە؛ بۆ یەکەم جار رۆبۆت لە کارگەکەدا کاردەکەن و رایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە کە لە رێگەی ئەو سیستمەوە بەرهەم و کوالیتی بەرزبکەنەوە.

عەبدحوسێن سەلمان ئاشکرای کرد کە توانای بەرهەمی ساڵانەی کارگەکە کە کەرەستەی بیناسازیی و چەسپ بەرهەمدەهێنێت ٤٠٠ هەزار تۆنە و وتی: “کارگەکە کە بە رۆبۆت کاردەکات ١٦ جۆر کەرەستەی بیناسازیی بەرهەمدەهێنیت. ئەم ژمارەیەش تا مانگی ئاب دەگەیەندرێتە ٣٠ جۆر”.

کار بۆ كه‌وتنه‌کاری هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین دەکرێت
پێشت کار بۆ كه‌وتنه‌کاری هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین دەکرێت
 “لەماوەی شەش مانگدا پارەدانی هاوبەشانی کارەبا دەبێتە پارەدانی پێشوەخت”
دواتر  “لەماوەی شەش مانگدا پارەدانی هاوبەشانی کارەبا دەبێتە پارەدانی پێشوەخت”
ەیوەندیدار