ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایەكی ئایینی باسی خێری ڕۆژووی عەرەفە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ عەرەفەیە و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان و مامۆستایاكی ئایینی-ش باسی خێر و پاداشتی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە دەكات.

سبەینێ‌ پێنج شەممە 9ی زولحیجە دەكاتە ڕۆژی وەستان لە عەرەفە (نۆمینەی جاجییان) و بەپێی فەرموودەیەكی پێغەمبەری خودا (بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا خێری دوو ساڵی هەیە).

ملا ئەحمەدی قامیشی، مامۆستای ئایینی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنچ شەممە عەرەفەیە، بۆیە هەر كەسێك بەڕۆژوو بێیت تاوانی دوو ساڵی ڕەش دەبێتەوە و خێر و پاداشتی زۆری بۆ دەنووسرێت.

هەر لەگەڵ یەكەم ڕۆژی دەستپێكی مانگی زولحیجەی كۆچی، موسڵمانان تاوەكو یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان خێر و چاكەی زۆر دەكەن و زۆربەی ڕۆژەكانیش بەڕۆژوو دەبن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە پاداشتی زیاترە و باشترە لە ڕۆژووی عاشورا ، بەلگە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە، کە ڕۆژووی عەرەفە دەبێتە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ ، ڕۆژووی عاشورا دەبێتە کەفارەتی تاوانی یەک ساڵ)) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٣٦٧

سەبارەت بە بەڕۆژوو بوون بۆ حاجی لە عەرەفە جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان چوار وتە ھەیە :

یەکەم / ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە حاجی لە کێوی عەرەفە بەڕۆژوو بێت .
دووەم / ھەندێک زانا دەلێن سونەتە حاجیش لە کێوی عەرەفە بەڕۆژوو بێت .
سێیەم / زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە حاجی لە کێوی عەرەفە ڕۆژوو بشکێنێت .
چوارەم / ئەگەر حاجی ڕۆژوو لاوازی بکات لە دوعا و زیکر باشی نییە بە ڕۆژوو بێت ، بەلام ئەگەر توانای ھەبوو و لەسەری گران نەبوو سونەتە بەڕۆژوو بێت.

وتەی ڕاست سونەتە حاجی ڕۆژوو بشکێنێت و باشی نییە بەڕۆژوو بێت .

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ لەوارماوا خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست

خەڵك – یەحیا حبیب
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوا ڕێگای سەرەكی (سلێمانی – دەربەندیخان) یان داخست .
پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و گەنجانی شارەزوور لە دەروازەی شارەدێی وارماوای شارۆچكەكە نزیك پەیكەری مەولەوی هەستان بە سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگاكە.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەك داخستنی ڕێگاكە بەردەوامی هەبوو، هۆكارەكەشی داواكردنی مووچە بوو لە كاتی خۆیدا.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان