ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند ڕێنماییەك بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بۆ ئێران بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران چەند ڕێنماییەك بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت پێشتر ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی وەرگرتبێت و ڤیزەی هەبێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن گەشت بكەن و اووڵاتیانی ئێرانیش بە هەمان شێوە دەتوانن بێنە هەرێم بە چەند مەرجێك.

دەقی ڕێنماییەكان:
یەكەم: سەبارەت بەگەشتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران:
1_ پێویستە پێش وەختە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت.
2_ پێویستە ڤیزای ئێرانی هەبێت.

دووەم: سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە لە ئێران بۆ داخل بوونی هەرێمی كوردستان:
1_ هەموو ڕۆژی دەتوانن بێنە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە كاتژمێر (8)ی بەیانی تاكو (5)ی ئێوارە.
2_ پشكنینی كۆرۆنا لەسەر ئەركی خۆیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
3_ بەڵێن نامە لێیان وەردەگیرێت كە بۆ ماوەی (14) ڕۆژ لە ماڵی خۆیانت گەرەنتین بكەن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

سێیەم: سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی كە لە كوردستان بۆ وەڵاتی خۆیان لە ئێران:
1_ ئەگەر كارتی ئاكنجی بوونی هەرێمی كوردستانیان هەبێت و ماوەی بەسەر نەچووبێت یەكسەر دەتوانن بێنە سنور و ڕێگایان پێ دەدرێت بگەڕێنەوه ‌ئێران.
2_ ئەگەر كارتی ئاكنجی بوونیان نەبێت یان ماوەی بەسەر چووبێت پێویستە سەردانی بنكەی ئاكنجی بوونی پارێزگایەك بكات و مۆری دەرچوون لێبدات ئینجا سەردانی سنور بكاتن بۆ چوونی ئێران.
چوارەم: سەبارەت بەهاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی بۆ هەرێمی كوردستان:
1_ پێویستە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگیرێت.
2_ پێویستە بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنای هەبێت و ماوەی بەسەرچوونەكەی لە (48) كاتژمێر تێپەڕ نەبوبێت.
3_ دووبارە پشكنین كۆرۆنا لە كوردستان لەسەر ئەركی خۆیان بۆیان ئەنجام دەدرێت.
4_ بەلێن نامە لێیان وەردەگیرێت كە بۆماوەی (14) ڕۆژ لە ماڵی خۆیان یان هۆتێل لەسەر ئەركی خۆیان گەرەنتین بكەن بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

ئابوری

عیراق مەرجی نوێ بۆ پشكی بودجە و مووچەی هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە پەڕلەمانی عیراق بەردەوامە و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیشەوە، لایەنە عیراقییەكان چەند مەرجێكی نوێ‌ لە بەرامبەر چەسپاندنی پشكی بودجە و مووچەی هەرێم دیاری دەكەن.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر بڕگە و ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەردەوامە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و لیژنە تایبەتمەندەكانیش، بەتایبەتی لیژنەی دارایی خەریكی داڕشتنەوە و كۆكردنەوەی پێشنیارەكانە لەسەر بڕگە و ماددەكان.

ئاشكراشی كرد، تاوەكو ئێستا لەكۆی 57 ماددەی پڕۆژە یاساكە، 40 ماددەی خوێندنەوە و گفتوگۆی لەسەر تەواو بووە و بەم زووانەش دەخرێتە بەرنامەی كارەوە بۆ پەسەندكردنی.

سەبارەت بە شكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، “لە پڕۆژە یاساكەدا پشكی هەرێم جێگیركراوە، بەڵام لایەنە عیراقییەكان چەندین مەرج و پێشنیاری تریان هەیە بۆ هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر جێگیركردنی پشكی بودجە”.

سەبارەت بە مەرج و پێشنیارەكان لەسەر هەرێم وتیشی، “هەندێك لە پەڕلەمانتاران داوا دەكەن كۆی نەوتی هەرێم ڕادەست بكرێت و هەندێكیان داوای كۆی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكەن و هەروەها پێشنیاری جێگیركردنی ماددەیەكیش كراوە لەحاڵەتی پابەندنەبوونی هەرێم بە ڕادەستكردنی نەوت”.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق، كە لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی پەڕلەمان كراوە پشكی 12.67% بۆ هەرێم دانراوە لە بەرامبەر ڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و داهاتی نانەوتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نزیكەی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە تێپەڕیوە و تا ئێستتا وەزارەتی دارایی هیچ كات و خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكردووە.

ئەمڕۆ 16-1-2021 نزیكەی 45 ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بە لێبڕینی 21% لە 3-12-2020، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیەنراوە و ئەوەش ئاشكرانەكراوە، كە مووچەی چی مانگێك و بە لێبڕین دەبێت یان بێ‌ لێبڕین.

بۆ بەدواداچوونی پرسی دابەشكردنی مووچە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە، هەرچەندە نووسینگەكەی ڕایانگەیاند، كە ئاگاداری دەكەنەوە.

پێشتر زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە “وەزیری دارایی ئاگاداری كردوون، كە لە ناوەڕاستی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكەن و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیار لە بڕی لێبڕینی مووچە دەدات” بەڵام 15ی مانگ تێپەڕی و هێشتا دابەشكردنی مووچە نادیارە.

بیانووی حكومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی مووچە، نەخۆشی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بەهۆی كەرەنتینە و دابەزینی بەهای نەوت بوو، بەڵام لە ئێستادا بەرمیلێك نەوت بەهاكەی بۆ سەروو 50 دۆلار بەرزبۆتەوە و دەوامی فەرمانگەكان دەستی پێكردۆتەوە و داهات زیادی كردووە و نەخۆشی كۆرۆناش بەرەو نەمان دەڕوات.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندبوو، كە داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ 200 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە و د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم-یش هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، كە بەم زووانە وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە بڵاودەكاتەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا حكومەت 5 مووچەی پاشەكەوت كرد بەبیانووی ڕێكخستنەوەی مووچە لەگەڵ عیراق، بەڵام عیراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی دابەشكرد و دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 كردووە، بەڵام لە هەرێم هێشتا هیچ بڕیارێك دەربارەی دابەشكردنی مووچە نەدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی خانووبەرە لە هەرێم ڕووی لە دابەزینە

خەڵك-ئارام سەردار
سێكتەری خانووبەرە لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرامبەر بە ٢٠١٩ بەشێوەیەكی گشتی نرخەكان بەڕێژەی لە ١٪، كەمی كردوە، بەڵام وەك خاوەنی كۆمپانیایەكی عەقارات دەڵێت: “ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنا دابەش بكرێت و بودجە پەسەند بكرێت نرخی خانووبەرە بەرزدەبێتەوە”.

سەلام فەقێ كەریم، خاوەنی كۆمپانیای عەقارات حاجی سەلام، لەكۆنفڕنسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بەراوردەی كردویانە لە سێكتەری خانووبەرە لەنێوان ساڵی ٢٠٢٠ بەرامبەر بە ٢٠١٩ بەشێوەیەكی گشتی نرخەكان بەڕێژەی لە ١٪ كەمی كردوە، بەڵام جیاوازیش هەیە لەنێوان جۆرەكانی ئەم سێكتەرە وەك زەوی و خانوو، كە نرخیان كەمێك بەرزبۆتەوە، بەڵام شووقە و زەوی كشتووكاڵی كەمی كردوە بەپێی مانگەكانیش نرخ دەگۆڕێت.

دەشڵێت: “بەرزی و نزمی نرخەكان بەپێی مانگەكان گۆڕانكاری پێوەدیارە و بەرزبوونەوەی نرخەكان لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٠ بووە، بەهۆی قەیرانی دارایی و كۆرۆنا و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بەڕێژەی جیاواز كەمیان كرد”.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەكانیش بەپێی توێژینەوەكەی عەقارات حاجی سەلام، نرخی زەوی لە ٢٠٢٠ بەراورد بە ٢٠١٩ بەڕێژەی لە ٢.٣٣٪ بەرزبۆتەوە، خانوو بەڕێژەی لە٢.٨٦٪ و كرێی خانووش بەڕێژەی لە١.٣٣٪ بەرزبۆتەوە، لەبەرامبەردا نرخی شوقە بەڕێژەی ٢.٦٦٪ كرێی شووقە بەڕێژەی لە٤.١٣٪ كەمی كردوە.

لەبارەی زەوی بازرگانی و كشتووكاڵی، بەوی بازرگانی نرخەكەی بەڕێژەی لە٠.٨٤٪ بەرزبۆتەوە، بەڵام زەوی كشتووكاڵی بەڕێژەی نزیكەی لە٥٪ نرخی كەمی كردوە.

باسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكەین ئەگەر بوودجەی ٢٠٢١ پەسەندبكرێت و ڤاكسین دابەش بكرێت و نەخۆشێ كۆرۆنا كەم ببێتەوە، بازاڕی خانووبەرە جووڵەی باشی بۆ دروست بێت، چونكە لە هەرێمی كوردستان سەقامگیری ئاسایش و ئارامی هەیە نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوە، چاكسازیەكانیش بەردەوام بن، كە ئەمانە دەبنە هۆی دابەشكردنی مووچه ئەوا هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ گەشەی سێكتەری خانووبەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان