ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەر خێزانێكی كەمدەرامەت لە هەرێم 100 هەزار دیناری پێ‌ دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڕی 100 هەزار دینار بەسەر خێزانە هەژارەكاندا دابەش بكرێت ئەوەش دوای تۆماركردنی ناوەكان لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەلایەتییەوە و لە گەرمیان-یش بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت: “خۆمان تیممان هەیە و هەر خێزانێك بڕی 100 هەزار دیناری پێ‌ دەدرێت”.

دەرون عومەر، بەڕیوەبەری گشتی چاودیری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایگەیاند، بەڕیوەبەرایەتییەكەیان هیچ جۆرە فۆرمیكیان لەهیچ پەڕاوگە و شونێكی دیكە دانەناوە تا هاووڵاتیان پڕیبكەنەوە، بەڵكو تیمەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایە‌تییە، كە ژمارەیان 22 تیمە و لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان پێكهێنراون بە شێوەیەكی مەیدانی پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان تۆماردەكەن بۆ وەرگرتنی ئەو هاوكارییەی، كە بۆیان هاتووە.

وتیشی، “ئێمە خۆمان ناوی خێزانەكان تۆمار دەكەین و بەوردیش كاردەكەین بۆ دۆزینەوەی هەژار و كەمدەرامەتەكانی سنوورەكەمان”.

ئاشكراشی كرد، لەم پرۆسەیەدا (7200) خێزان تۆمار دەكرێن، كە بڕی 720 ملیۆن دینار پشكی گەرمیانە و لەڕیگەی بانكی كەلارەوە پارەكە دابەشدەكرێت بەسەر ئەو خێزانانەی ناویان تۆمار دەكرێت.

لای خۆشیەوە، عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری‌ ئیداری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و ئیدارەی‌ ڕاپەڕین، نزیكەی‌ 117 هەزار خێزان فۆڕمیان پڕكردووەتەوەو خۆیان وەك هەژار ناساندووە، لە دوای‌ جەژنیش ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی‌ لیژنەوە لە قەزاكان دەست دەكرێت بە پشكنینی‌ سەرەتایی‌ فۆڕمەكان‌و هەر خێزانێك مەرجەكانی‌ تێدات نەبێت یان زانیاریی‌ ناڕاستی‌ پێشكەش كردبێت بەركەنار دەكرێت

بەپێی پارەی دیاریكراو بۆ خێزانەكان، بۆ هەر خێزانێك بڕی 100 هەزار دینار تەرخان كراوە و دوای جەژنی قوربان لەگەڵ تەواو بوونی تۆماركردنی ناوەكان، دابەش دەكرێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان