ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان پشووی وەرگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای كۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو تایبەت بە دۆخی هەرێم و قەیرانی دارایی و تەندروستی، پەڕلەمانی كوردستان كۆتاییهاتنی خولی بەهارەی خۆی ڕاگەیاند و كەوتە پشووی بەهارەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان، ساڵانە لە 1-7 تاوەكو 1-9 (واتە دوو مانگ) پشووی بەهارەی پەڕلەمانە، بەڵام ئەمساڵ پەڕلەمانی كوردستان بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر كۆبوونەوەی نەكردبوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، بۆیە مانگێكی ئەو پشووەی كەمكردەوە.

سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی خولی بەهارەی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی بڕیاری ژمارە (6)ی ساڵی 2020، ماوەی درێژكردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان لە 2020/7/31، كۆتایی دێت.

ئاشكراشی كردووە، پاڵپشت بەم بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتاییهێنانی (خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان)ی دا.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان