ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڤیدیۆ.. بۆری ئاوی سلێمانی شكا و زۆربەی گەڕەكەكان بێ‌ ئاو دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بۆری ئاوی دوكان- سلێمانی شكاوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی شار و ناوچەكانی و چەمچەماڵ و تەكیە و زۆنی بازیان بێ‌ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی لە نزیك كۆبانی سیتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەشێك لە گەڕەكەكانی شار و دەورووبەری بێ‌ ئاو دەبن.

ئاشكراشی كرد، كە بەهۆی شكانی بۆریەكەوە (تانكی و پڕۆژەكانی سەر هێڵی قڕگە، وێستگەی دەباشان و وێستگەی كارێزەوشك و تانكی كانی سپیكە و وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگە و تانكییەكانی هەندرێن و هەوارە بەرزە و گردەگڕوێ تانكی غابات و تانكی شێخ محێدین) سنوری چەمچەماڵ و تەكییە و زۆنی بازیان و شار و شارۆچكەكانی بێ ئاو دەبن تا چاككردنەوەی.

ڕاشیگەیاند، لەئێستا تیمەكانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ چاككردنەوەی لە كەمترین ماوەدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاو نەكەن تاوەكو دۆخی دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە سوپاسی هاوكاری و خۆڕاگریتان دەكەین”.

 

Posted by Darwesh Ali on Wednesday, July 29, 2020

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان