ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكی حزبێكی عیراقی: هەڵبژاردن ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی حزبێكی عیراقی پێیوایە لەسایەی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، هەڵبژاردن ناكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووه”بێهودەییە قسە لەسەر وادەی هەڵبژاردن بكرێت، لە سایەی ئەم ڕەوشە ئەمنی و سیاسییە ئاڵۆزەی لە وڵاتدا هەیە”.

بە وتەی كەربولی”هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتی مەدەنییە و ئامانج لێی هێنانەدی دادپەروەرییە لەنێوان هاووڵاتیان، بەڵام لەئێستادا تەواوی ڕەگەزەكانی فەراهەم نیین”.

سەرۆكی حزبی حەلی عیراقی، كۆتایی تویتەكەی بە هاشتاگی “هەڵبژاردن- ناكرێت- لەگەڵ- كاتیۆشا”، كۆتایی پێهێناوە.

عێراق

عیراق؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 4 هەزار حاڵەتی نوێ و 68 مردن تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ هەینی 4 هەزار و 13 كەس تووشبوون و 2 هەزار و 921 كەسیش چاكبوونەوە 68 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020 پشكنین بۆ 20 هەزار و 446 ئەنجامدراوە و 4 هەزار و 13 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 173 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 411 توشبوو تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 921 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 68 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 168 هەزار و 290 كەس و چاكبوونەوەش 120 هەزار و 129 كەس و مردنیش 5 هەزار و 709 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 42 هەزار و 452 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 627 توشبوون لە چاودێری چڕدان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەموویان خەڵكی سوریان
بەوێنە، داعشە دەستگیركراوەكان بڕێكی زۆر تەقەمەنییان پێگیرا

فازڵ ئەبو ڕەغیف پسپۆڕی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، ئەو داعشانەی لە سوریاوە هەوڵیاندابوو دزەبكەنە نێو عیراق و دەستگیركران، بڕێكی زۆر ماددەی (TNT)یان پێگیراوە.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ئەبو ڕەغیفەوە بڵاوكراوەتەوە”بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد و لەدوای بەدواداچوون لەلایەن فەوجی 2ی لیوای 66ی فەیلەقی 20ی سوپای عیراق، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، جموجۆڵی 31 كەس دەسنیشان كرا كە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوریا بوون و لە ڕەقەی سوریاوە هاتبوون و دەییانەویست سنور ببەزێنن و بێنە نێو خاكی عیراق”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە ئەمنییە، دەستگیركراوەكان بڕێكی زۆر ماددەی (TNT)یان پێگیراوە كە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و كاریی تیرۆریستی بەنیازبوون بەكاریی بهێنن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆردومانەكانی توركیا بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە عیراق دادەنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر سنورەكانی عیراق، یەكەمجار نییە و وەك ڕاگەیاندنی جەنگن دژ بە عیراق، چونكە بە گێچەڵكردن پۆلێن ناكرێن، لەو بارەیەشەوە دوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی دەكات.

غانمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دەستدرێژییەكەی توركیا ڕاگەیاندنی جەنگن و تەنیا بە گێچەڵكردن دانانرێن، چونكە ئەوەی ڕوویدا بەكارهێنانی تەواوەتی هێز بوو، نەك تەنیا هەڕەشە و گێچەڵكردن، توركیا بەبێ‌ ئەوەی پێویست بكات خاكی عیراقی بەكارهێنا”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای لە حكومەتی عیراق كرد “هەڵوێستێكی توند وەربگرێت و لەو ڕووەوە لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی پەیوەندی ببەستێت، بەڵام لەئێستادا حكومەت هەڵوێستێكی ڕوونی نەخستۆتەڕوو، وێڕای ئەوەی ڕێكارێكی زۆری لەبەردەمدایە”.

عەلی غانمی دەپرسێت:”گەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕێكەوتنیان لەسەر كراوە با بزانیین، ئەگەرنا حكومەتی عیراقی چۆن ڕێگە بەو دەستدرێژیانەی توركیا دەدات بەبێ‌ ئەوەی جموجۆڵێك لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستپێبكات، لەكاتێكدا عیراق ڕێكەوتنی زانیارییەكانی لەگەڵ ناتۆ هەیە”.

غانمی داوای سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانیشی كرد “بۆ گفتووگۆ لەسەر ئەو بابەتە و دەركردنی بڕیاری گونجاو لەپێناو وەڵامدانەوەی توركیا”.

لە بۆردومانەكەی 11ی ئەم مانگەی توركیا لە ناوچەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر، ژمارەیەك لە هێزەكانی پاسەوانی سنور شەهید بوون، دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانەش لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان