ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەشت ناوچەی عیراق گەرمترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆماردەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەنێوان 10 ناوچەی جیهاندا كە بەرزنترین پلەی گەرمایان لەمڕۆدا تۆماركرد، 8 ناوچەیان لە عیراقن، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی Eldoradoweather كە بەدواداچوون بۆ پلەكانی گەرما و باری كەشوهەواد دەكات لە جیهاندا.

ناوچەی هیراتی ئەفغانی لە پلەی یەكەمی جیهان و به گەرمترین ناوچەكانی جیهان ناوی هاتووە كە 57.2 پلەی سەدی تۆماركرد، پاشان ناوچەی عەلی غەربی عیراقە لە پارێزگەی میسان كە 52 پلەی سەدی تۆماركردووە و دواتر فڕۆكەخانەی بەغدا بە 51.8 پلەی سەدی و پاشان شاری ناسریە بە 51 پلەی سەدی و دواتر شاری كوت بە 50.8 پلەی سەدی.

لە پلەی شەشەمدا ناوچەی عەین تەمره لە پارێزگەی كەربەلا كە 50.6 پلەی سەدی تۆماركرد، دواتر شاری دیوانیەی سەنتەری پارێزگەی دیوانیە ناوی هاتووە كە 50.5 پلەی سەدی تۆماركردووە.

شاری قەسیمی سعودیەش 50.4 پلەی سەدی تۆماركردووە و فڕۆكەخانەی بەسرە و بیابانی نخێبی عیراقیش بە هەمان پلە لە ناوچە هەرە گەرمەكانی جیهاندا ناوییان دیاریكراوە.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان