ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وێنە؛ ڕێوڕەسمی حەج لە سعودیە دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێوڕەسمەكانی حەج بە گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێكرد.

ئەمساڵ بە هۆی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆناوە سعودیە بڕیاری دا كە تەنیا ڕێگە بە 10 هەزار دانیشتووی وڵاتەكە بدات بەشداری حەج بكەن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی بەشدارییان كردبوو.

وەزارەتی حەج و عومەرەی سعودیە بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكە ڕێوشوێنی تەندروستی پێویستیان بۆ پاراستنی حاجیان گرتووەتەبەر.

حەجی ئەمساڵ لە كاتێكدا بەڕێوەدەچێت كە زیاتر لە 663 هەزار كەس لە جیهاندا بە هۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ دەسەڵات رادەست ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە لە حاڵی دۆڕاندنیدا لە هەڵبژاردنەكاندا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی ركابەرەكەی بكات.

ترەمپ وتویەتی پێویستە ئەوە ببینێت كە روو دەدات و گومانی دەربارەی وردی كارتەكانی دەنگدان لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە.

وتیشی: پێویستە ببینین كە چی روو دەدات گومانم هەیە لە كارتەكانی دەنگدان.

ترەمپ دەڵێت :لەكاتی فشاركردندا ناكرێت دەسەڵات رادەست بكرێت بەبێ كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و هەڵبژاردن دەبەمەوە بەبێ فراوانكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆرزگاركردن لە كارتی دەنگدان دەبێتەهۆی راست و دروستی، بەراستی گواستنەوە نییە، بەردەوام دەبم، كارتەكانی دەنگدان لە دەرەوەی كۆنترۆڵن، ئێوە دەزانن باشترم لە هەموو كەسێكی تر دیموكراتییەكان باش ئەوە دەزانن.

پێشتریش ترەمپ رەتیكردبووەوە پابەند بێت بە ئنجامی هەڵبژاردنەكانەوە و پێویستە ببینێت.

چەند جارێك ترەمپ بابەتی فراوانكردنی چوارچێوەی دەنگدانی لە رێگەی پۆستەوە وروژاندووە كە دەبێتەهۆی ساختەكاری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣٢ ملیۆن و ١٠١ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان