ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری دارایی لە پەڕلەمان دواین زانیاری لەسەر مووچە ڕاگەیاند

خەڵك-ئارام سەردار
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، كە حزب هەیە مووچەخۆر و خانەنشینەكانی لەژمارەی ئەندامەكانی زیاترە و دەشڵێت: “سەرچاوەكانی داهات حازر بن سبەی مووچە دەدرێت، ئەو سەرچاوانە حازر نەبن مووچە سبەینێ نادرێت”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەوەڵامی پەڕلەمانتاران ڕایگەیاند، لەدوای ٢٠٠٣ كەبووینەوە بەیەك ئیدارە، لە ٢٠٠٤ەوە بەشە بوودجە لەعیراقەوە هاتووە، كە داهاتی عیراق و هەرێم پشتی بەنەوت بەستووە، بۆیە تاوەكو ٢٠١٤ حزبەكانی دەسەڵات وەك ئەوەی هەنگوینیان لەكونەدار دۆزیبێتەوە خەڵكێكی زۆریان دامەزراندووە بەبێ پلان، لەئیدارەی سلێمانی پارەی پێویست پێشتر ٣٥ ملیۆن دینار بووە، ئیستا زیادی كردوە، كار گەیشتۆتە ئەوەی حزب هەیە مووچەخۆر و خانەنشینەكانی لەژمارەی ئەندامەكانی زیاتر بێت، ئەمەش ڕاستیەكی تاڵە.

دەشڵێت، لە ٢٠١٤ بەبڕیارێكی زاڵمانە بوودجەی هەرێم بڕاوە، بۆیە كەوتۆتە دۆخێكی خراپ، بەڵام هیچ شتێكی نەگۆڕی بەڵكوو نزیكەی لە ٨٠٪ داهاتمان لەسەر نەوت بووە بەوەی لەعیراقیشەوە هاتووە، بەڵام لە ٢٠١٨ و ٢٠١٩ پەیوەندی هەولێر و بەغداد باش بووە گەیشتۆتە ئەوەی یاسای بوودجە پشكی هەرێم دیاری كراوە و بەپێی یاساكەش هەرێم مافی خۆیەتی نەوت بفرۆشێت و لەپشكی هەرێم دەبڕدرێت كە لە ٥٠٪ی بوودجە بووە بەغدا لەبڕی نەوتی هەرێم بڕیویەتی.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داهاتی هەرێم ٤٥٣ ملیار دیناری بەغداد و ٢٩٥ ملیۆن دۆلاری نەوتی هاتۆتەسەر و ٢١ ملیار دیناری هاوپەیمانانیشی هاتۆتەسەر، لەداهاتی ناوخۆش كەهەندێ جار كورتهێنانمان ١٠٠ ملیار دینار یا زیاتر بووە پڕكراوەتەوە، باقیەكەی ماوەتەوە بۆ خزمەتگوزاریەكان ڕۆیشتووە، ئەمانە ئامادەبن مووچەی خەڵكی كوردستان ئامادەیە، لەم ساڵیشدا تاوەكو مانگی ٤ مووچەمان داوە، بەڵام ۳ مانگی پێشتری كە پاشەكەوت بووە بەمیرات بۆ حكومەت ماوەتەوە.

لەبارەی داهاتی نەوتیش وتی، “حكومەتی ئێستا بڕوای بەوە هێناوە سیاسەتی نەوت شكستی هێناوە، لەیەكەم ڕۆژی چوونمان بۆ بەغداش لەدەمی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەیی نیشاندراوە كێشەكانی نەوت لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكەن، لەمانگی تەمموزی ٢٠٢٠ كێشەكانمان بڕاندەوە لەگەڵ عیراق، لەمانگی ١١ی ٢٠١٩ ڕێككەوتنێكمان كرد لەگەڵ بەغداد كەمانگانە پشكی هەرێم بدرێت، بەڵام بەداخەوە دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بەسەرداهات، لەبەر ئەوە ئەو سەرچاوانەی مووچە لەدوای كۆڕۆناوە جگە لە پارەی هاوپەیمانان بەتەواوەتی سەرچاوەكانی تر نەهاتووە، داهاتی ناوخۆ و نەوتی هەرێم، بە عیراقیشەوە زۆر دابەزی، داهاتی ناوخۆمان زۆركات بۆتە سفڕ، بۆیە ئەو سەرچاوانە حازر بن سبەی مووچە دەدرێت، ئەو سەرچاوانە حازر نەبن مووچە سبەینێ نادرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆمەڵێك ڕێكارمان لەگومرگەكان گرتۆتەبەر بۆ داهاتی ناوخۆ، گرێبەسەكانیش كەهەبوون هیچیان ئیمزا نەكراون و ئەوەی كراوە پێشتر هەبووە، حكومەتی ئێستا بەرپرسیارەتیەكەی لەمانگی تەمموزی ٢٠١٩ەوە دەست پێدەكات، لەكوێ توانیبمان هەڵەكان ڕاست بكەینەوە كردومانە و قاچاغچیەتیمان نەهێشتووە هی فلان كاك یان هەر كەسێك، بۆیە هەموو كێشەكان بەپێی بەشداریمان لەڕابردوو بەرپرسیارەتیمان بەر دەكەوێت، یاسای چاكسازیش كە شانازی پێوەدەكەین دەرمان كردووە و داهاتەكانیش دێنەوە وەزارەتی دارایی، گرێبەستەكانی نەوتیش بار بەملی ئەو كەسەیە كردویەتی.

جەختیشی كردەوە، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی خانەنشینی دەكرێت و پێداچوونەوە بە دەرماڵەكان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ بڕیاردان و لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو پێشنیارە باس دەكرێت، كە لە پاشەكەوتی مووچە قەرزی ئاو و كارەبا و ئەوانە بدرێتەوە.

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان