وەزیری دارایی: کەرتی بانکی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت



وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، بەتەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من کەرتی بانکی لەهەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش سودمەندی سەرەکی سیستەمەکە دەبن و چەندین خزمەتگوزاری و کارئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری  کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣-٥-٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی هەژماری من لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەماوەی ٧ مانگی ڕابردودا پرۆژەی هەژماری من هەنگاوی یەکەم و قۆناغی تاقیکردنەوەی بەسەرکەوتویی بڕیوەو توانراوە هەژماری بانکی بۆ ٨٤١ فەرمانبەری نەخۆشخانەی مناڵبوون و ئافرەتانی هەولێر بکرێتەوەو لە ئێستادا لە ڕێگای سیستەمی ئەلیکترۆنیەوە مووچەکانیان پێ دەدرێت.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت:”پرۆژەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاتر لە ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار مووچە خۆرە دەبنە خاوەنی هەژمای بانکی تایبەت بەخۆیان”.

هەروەها وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە کەرتی بانکی لەهەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش سودمەندی سەرەکی سیستەمەکە دەبن و چەندین خزمەتگوزاری و کارئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.

كامێرای سەرپێچی هاتووچۆ لەم شوێنانەی هەولێر دەكەونەكار
پێشت كامێرای سەرپێچی هاتووچۆ لەم شوێنانەی هەولێر دەكەونەكار
وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات
دواتر وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات
ەیوەندیدار