ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا دادەنرێت
كەشناسی: لەچەند ناوچەیەكی عیراق 52 پلەی سەدی تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای كەشناسی عیراق، تۆماركردنی بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هیت لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەگەیەنێت كە 52 پلەی سەدی بووە و بە بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا دادەنرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن مەحمود عەبدوللـەتیف بەڕێوەبەری ژینگە لە كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاوكرایەوە”شاری هیتی خۆرئاوای عیراق، بەرزترین پلەی گەرمای لە تۆمارەكانی كەشوهەوادا تۆماركرد و پلەی گەرما تێیدا گەیشتە 52 پلەی سەدی، ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرما دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، هەر ئەمڕۆش لە بەغدا و بەدرە و عەلی غەربیش بە هەمان شێوە 52 پلەی سەدی تۆماركرا”.

ئەو بەرپرسەی دەزگای كەشناسی عیراق دەڵێت”لە فڕۆكەخانەی بەسرە، 51 پلەی سەدی تۆماركرا، هەریەك لە عەممارە و كەركوك و خورماتووش، 50 پلەی سەدییان تۆماركرد، لە موسڵیش 49 پلەی سەدی تۆماركرا، پلەی گەرماش بۆ سبەینێ‌ چوار شەممە، بە هەمان شێوە نزیك دەبێت لەم ئاستەی ئەمڕۆ تۆماركرا”.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان