ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارەی ڕۆژی سێشەمە 2020/7/28ی بڵاوكردەوە.

بەپێی بەرنامەی كارەكە، ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان) بەئامادەبوونی وەزیری (دارایی و ئابووری) و وەزیری (پلاندانان)و وەزیری (هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا) و (سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران)و (سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران) لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق دەخوێنرێتەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

هەروەها، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان) دەكرێت، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارەی ڕۆژی سێشەمە 2020/7/28

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاساییی خولی بەهارەی رۆژی سێشەمە رێكەوتی 2020/7/28ی راگەیاند، كەبەمشێوەیەی خوارەوەیە:

بەرنامەی كار

بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (10)ی پێش نیوەرۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 2020/7/28 بەمشێوەیە بێت:

یەكەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان) بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری (دارایی و ئابووری)و وەزیری (پلاندانان)و وەزیری (هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا)و (سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران)و (سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران) لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

کوردستان

وتەبێژی پارتی كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە و دەشڵێت: “پارتی لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لەناو پارتی وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەرەتەپە، داعش دووبرا لەدوای مانگێك لە ڕفاندییان ئازاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ، ئازادكردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە پێشتر لە گوندێكی سەر بە ناحیەكە لەیەن گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشەوە ڕفێنرابوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەسفی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە كە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگەی دیالەیە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوو برا كە نزیكى مانگێكە لە گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە ڕفێنرابوون، ئەمڕۆ ئازادكران”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە”چۆنیەتی ئازادكردنیان نازانێت كە ئایا بە پارە بووە یان نا، بەڵام لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەبارەی وردەكاریی ڕفاندن و شوێنی شاردنەوەیان لەماوەی چەند هەفتەی ڕابروو”.

لە كۆتایی مانگی ئابى ڕابردوو، گروپە چەكدارەكانی داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە دەوروبەری گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە و دوو برایان لە گوندەكە ڕفاندن و كەسێكی ترییان برینداركرد، هەرچەندە لەو دەمەوە پرۆسەكانی گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوام بوو، بەڵام تا كاتی ئازادكردنیان چارەنوسیان نەزانرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیرە كوردەكەی عیراق بڕیارێك لەبارەی كەركوكەوە دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای داواكاری پەڕلەمانتارانی كورد لە پشكی كەركوك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی زەوی و زار لە كەركوك، وەزارەتی داد بڕیاریدا ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانەوە هەیە ڕابگرێت تاوەكو لیژنەی وزاری و ئەنجوومەنی وەزیران یەكلایی دەكاتەوە.

لە ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو پەڕلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی و شاندێكی حزبی ڕێكخستنی حەمرین و سنووری دووزخورماتووی ئەو حزبە سەردانی سەرۆك كۆمار و وەزیری داد و كشتوكاڵیان كرد سەبارەت بە كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دواتریش لە 19ی مانگدا لە باڵەخانەی پەڕلەمان بانگھێشتی ھەریەكە لە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و پەروەردەی كەركوك كرا بۆ قسەكردن سەبارەت بەمەلەفی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دۆخی ئەمنی و دۆخی تەندروستی پارێزگای كەركوك.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەو كۆبوونەوەیەی 19-8-2020ی پەڕلەمان، دوو لیژنەی حكومی پێكھێنراوە یەكەمیان لیژنەیەكی وەزارییە بەسەرپەرشتی حاكم سالار، وەزیری داد كە كاریان بریتییە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، لەلایەن نوێنەرانیشەوە پێشنیار و ڕاسپاردەكانیان پێ دەگات. لیژنەی دووەمیشیان بۆ دروستكردنی ھاوسەنگییە لە دابەشكردنی پۆستەكانی نێو دامودەزگاكان لەنێوان پێكھاتەكانی شاری كەركوك.

لای خۆشیەوە، ڕێبوار تەها، پەڕلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا لە پشكی كەركوك ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانـ(عقود الزراعی)ـەوە ھەیە تا ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی وزاری بڕیار لەچارەنووسیان دەدات.

دەشڵێت: “لێرەوە سوپاسی حاكم سالار عەبدولستار، وەزیری داد دەكەین بۆ ھەماھەنگی و ھەوڵە بەردەوامەكانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان