لە بەردەڕەش بوو بە شەڕە تەقە


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی بەدەڕەش شەڕە تەقە لەنێوان دوو ماڵ ڕوویدا، كە كەسوكاری یەكترن و هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شەڕەكە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە، شەڕە تەقە لەنێوان دوو ماڵ لە گەڕەكی (شۆڕش) لە شارۆچكەی بەردەڕەش ڕوویدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو ماڵە كەسوكاری یەكترین و بە چەكی سووك و كڵاشینكۆف تەقە لەیەكتری دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ‌ نەكەوتۆتەوە.

لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوچەكە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخەكە دەدەن.

لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەركرا
پێشت لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پاركه‌كانی ئۆتۆمبێل و شۆفێران دەركرا
بڕیارەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوكرایەوە
دواتر بڕیارەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار