بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە ڕوونكردنەوە دەدرێت



دوای ئەوەی لە چەند بریكارێكی خۆراك بڕی 1000 دینار بۆ هەر هاووڵاتییە وەرگیراوە لەكاتی پێدانی بەشەخۆراكی خزێنەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی موسڵ ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەر كەسێك 500 دینار و هەر بریكارێك سەرپێچی كرد سزا دەدرێت.

عەلی شەمەری، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی موسڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی 500 دینار دیاری كراوە بۆ پارەی هەر كەسێك، كە بدرێت بە بریكاری خۆراك.

ڕاشیگەیاندووە، هەر بریكارێكی خۆراك لەسەری ساخ ببێتەوە، كە 1000 دیناری وەرگرتووە لە هەر كەسێك، ئەوا سزا دەدرێت و بریكارییەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی موسڵ داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەدا لە بڕی 500 دینار بۆ هەر ئەندامێكی خێزانەكەی زیاتر نەدەن بە بریكاری خۆراك.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەرێمی كوردستان بریكارەكانی خۆراك بۆ هەر ئەندامێكی خێزان لەكاتی پێدانی بەشەخۆراكدا بڕی 750 دیناری لێ‌ وەردەگیرێت.

مووچەی 11 وەزارەت و دەسته دابەش دەكرێت
پێت مووچەی 11 وەزارەت و دەسته دابەش دەكرێت
“داواكاری گشتی و چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگا كامێراكانی هاتووچۆ بەنایاسایی دادەنێن”
دوات “داواكاری گشتی و چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگا كامێراكانی هاتووچۆ بەنایاسایی دادەنێن”
پەیوەندیدر