ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەوقافی هەرێم: تەنیا سعودیە دەسەڵاتی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەلەكناسان پێشبینی دەكەن 22 ی ئاب یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت، بەڵام وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “بەهۆی بوونی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتی سعودیە، تەنیا شانشینی عەرەبی سعودیە دەسەڵاتی دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی هەیە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دیایكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز تەنیا لە دەسەڵاتی وڵاتی سعودیەدایە، چونكە جەژنی قوربان جێبەجێكردنی فەریزەی حەجی تێدا هەیە، بۆیە هیچ وڵاتێك ناتوانێت پێشبینی بۆ دیاریكردنی بكات و كاتی بۆ دابنێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف، “9 ڕۆژ پێش هاتنی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنرێت كەی جەژنە، چونكە 9 ڕۆژ پێش جەژن 9ی زولحجەی مانگی عەرەبی دیاری دەكرێت، كە كاتی ڕاوەستانە لەسەر كێوی عەرەفە، بۆیە لە ئێستادا هیچ ڕۆژێك بۆ دیاریكردنی جەژنی قوربان یەكلاكەرەوە نییە”.

نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: “ئەمڕۆ 20 ڕۆژمان ماوە بگەینە مانگی زولحجە، كەی گەیشتینە ئەو مانگە، ئەوا یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە لایەن وڵاتی سعودیەوە دیاری دەكرێت، هەرچەندە لە ئێستادا فەلەكناسان پێشبینی دەكەن، 21 یان 22 ی ئابی داهاتوو، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت”.

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی، كە سعودیە بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی 22ی ئاب (22-8-2018) دەكاتە 10ی زولحجەی مانگی عەرەبی و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، كە ئەو بەروارە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی چوار شەممە.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان