ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

١٠ زانیاری سەیر لەسەر وڵاتی مەغریب کە پێشتر نەتبیستووە

خێزان 


وڵاتی  مەغریب     یاخود  شانشینی مەغریب  وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ڕەباتە و کلتور و تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە کە لە زۆر شوێنی دیکەی جیهان نییە و وایکردووە ببێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە تایبەتمەندیەکانی:



– کۆنترین زانکۆ لە جیهانە کە تا ئێستا خوێندنی تێدابێت لە مەغریب دروستکراوە کە زانکۆی قرویینە و لە لایەن فاتیمە فەهریە وە لە ساڵی ٨٧٨ی زاینی دروستکراوە.



– بەو پێەیی مەغریب لە ئەفریقایە هەموان وا دەزانن کە گەرمە، لەکاتێکدا وڵاتێکە لە زستاناندا ڕێژەیەکی زۆر بەفری لێدەبارێت.



– مەغریب بۆتە ناوەندێکی سینەمایی جیهانی، بەوپێیەی بەشێکی زۆر لە فیلم و دراما جیهانیەکان لە مەغریب وێنەی گیراوە.



– هەندێک کلتوری کۆمەلایەتی بە پاشخانی ئایینی وەک  فڕێنەدانی نان و بەرنەدانەوەی ئاوی گەرم بۆ نێو دەستشۆر بەهۆی مەترسی سوتاندنی جنۆکە لە مەغریب زۆر باوە و باوەڕیان پێیەتی.



– مەغریب زۆر لەوە نزیکترە لە ئەوروپاوە کە خەیاڵت بۆی دەچێت، سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسپانیا تەنها ١٦ کلیۆمەترە بە ڕێگەی دەریادا.

 

 

 

بەشێک لە باکوری مەگریب بەناوی Melilla  سەر بە ئیسپانیایە و سنوری ئەو وڵاتەیە


– ئێستا لە مەغریب ساڵی ٢٩٦٧تە، ئەم وڵاتە ساڵنامەیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە و زمانی ئەمازیغیش لەماڵ زمانی عەرەبیدا زمانێکی فەرمیانە.



– لە مەغریب شارێک هەیە بەناوی شفشاون کە لەساڵەکانی پاش ١٩٣٠ دراوە بە ئاوارە جولەکەکان، هەر بۆیە رەنگی شارەکە هەمووی شینە.

– لە مەغریب زۆر لە چاوی پیس دەترسن، بۆیە کاتێک دەچیتە ماڵێکی مەغریبیەوە با ئاشکرا سەرسامی خۆت بە شتەکانیان دەرمەبڕە.

ریکلام

بەزمەسات

١٠ کار کە نابێت هەرگیز لە ڕووسیا ئەنجامی بدەیت

خێزان

ڕووسیا وڵاتێکە کە خاوەنی شارستانیەت و کلتوری تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام وەک هەر وڵاتێکی دیکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە پێویستە ئاگاداری بیت، هەر بۆیە گەر ڕێت کەوتە ڕوسیا ئەم کارانە مەکە:

 

-کاتێک سەردانی ماڵێک دەکەیت باشترە بە دەستی پڕەوە بچیت و دیاریەکت پێبێت، ئەمەش کلتورێکی باوە لە نێو ڕووسیادا.

 

-ماڵەکانی ڕووسیاش بە هەمان شێوەی خۆمان لە کاتی چونە ژورەوەدا پێویستە پێڵاوەکانت دابکەنیت، ئەمەش بە پێچەوانەی ماڵی ئەوروپی و ئەمریکی، بۆیە ئەم یاسایەشت لە بیر نەچێت.

 

-لە ڕووسیا ئەو یاسایە پەیڕەو ناکرێت کە دەڵێت بە دەم هەموانەوە پێبکەنە، زەردەخەنە و پێکەنین لای ئەوان تەنها بۆ کاتی دڵخۆشییە و مانادارە، بۆیە گەر بەبێ هۆ لەسەر شەقام بەدەمیانەوە پێبکەنیت ڕەنگە بە گەمژە بتبینن.

16 Things Russians Do That Americans Might Find Weird

کلتورێکی باو هەیە لە ڕووسیا کە بۆ کاتی ناخۆشی و پرسە ژمارەی چەپکە گوڵەکان جوتە و بۆ خۆشەویستی تاکە، بۆیە هەرگیز چەپکە گوڵی ژمارە جوت مەدە بە خۆشەویستە ڕووسیەکەت.

 

-کاتێک دیاریەکت پێشکەش دەکرێت نابێت ڕاستەوخۆ قبوڵی بکەیت، باشترە لانیکەم چەندجارێک ڕەتی بکەیتەوە، چونکە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی دیاریەکە مانای ئەوەیە تۆ چاوت لەسەری بووە.

 

-کاتێک دەچیتە ماڵێکی ڕووسیەوە گاڵتەکردن بە پیرەکان و بەتایبەت دایک و باوکی ئەو کەسەی لە ماڵەکەیدایت وەک کارێکی زۆر خراپ لێکدەدرێتەوە.

 

-کاتێک لە ڕووسیا بە کەسێک دەڵێیت بە بچین قاوەیەک بخۆین یان نانێک بخۆین، مانای ئەوەیە تۆ پارەکەی دەدیت، بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێت گەر ئەو دەستنەکات بە گیرفانیدا بەتایبەت گەر کچ بێت.

 

 

-قرخێنە لە شوێنی گشتیدا بە عەیبە تەماشا دەکرێت، فیکەش لە شوێنی گشتی لێمەدە چونکە پێیان وایە بەختی خراپ دەهێنێت.

 

-کاتێک لە ماڵێکی ڕووسیدا خواردنەوەیەک دەخۆیتەوە، بتڵە بەتاڵەکان لەسەر مێزەکە دامەنێ و بیکەرە سەر زەویەکە، چونکە گەر وابکەیت ئەوا مانای بێڕێزی و هێنانی بەختی خراپە.

 

-بەو پێیەی ڕووسیا ساردە زۆرکەس دەستکێش لەدەستدەکات، بەڵام کاتێک تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت پێویستە دەستکێشەکە دابکەنیت، گەر وانەبێت بێڕێزیت بەرامبەر کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند مەتەڵێک کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند مەتەڵێکە کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت:

 

– کەوتنەخوارەوە

دانا لەسەر پەیژەیەکی ٢٥ مەتریەوە دەکەوێتە خوارەوە و هیچیشی لێنایەت؟ باشە ئەمە چۆن؟

 

وەڵامەکەی:

دانا لەسەر یەکەم پلەی پەیژەکە کەوتۆتە خوارەوە.

 

 

– گیایی جادووی

لە باخێکدا گیایەکی جادووی هەیە کە هەموو ڕۆژێک ٢ ئەوەندەی خۆی زیاد دەکات، بۆ ئەوەی گیایەکە بتوانێت تەواوی کێڵگەکە دابپۆشێت پێویستی بە ١٠ ڕۆژ دەبێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بۆ ئەوەی گیایەکە نیوەی کێڵگەکە دابپۆشێت پێویستی بە چەند ڕۆژە؟

وەڵامەکەی

گیایەکە دوو هێندەی خۆی زیاد دەکات، واتە پێویستی بە ٩ ڕۆژە بۆ ئەوەی نیوەی کێڵگەکە دابپۆشێت، چونکە لە ڕۆژی ١٠ یەم دوو ئەوەندە زیاد دەکات و تەواوی کێڵگەکە دادەپۆشێت.

 

 

– کامیان قوورسایی زیاتری بەرکەوتووە؟

وەڵامەکەیی:

 

ئەوەی ناوەڕاست ٢٥٪ قوورسی سەر شانی زیاترە لەو دووانەی ئەملا و لا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

بەر لە خەوتن ئەم ٧ خاڵە جێبەجێ بکە، بۆ بەیانیەکەی کەس دڵی نایەت تەماشات بکات

خێزان

کاتی خەوتنی شەوان باشترین کاتە بۆ بەکارهێنانی ماسک و کەرەستە سروشتیەکان، چونکە لەوکاتەدا جەستەت ئامادەیە بۆ سودوەرگرتن لە پێکهاتەکان، هەر بۆیە گەر دەتەوێت بەیانیەکەی بە ناوازەیی هەڵبستیت، شەوان ئەم کارانە بکە پاشان بخەوە:

 

-شەربەتی گوڵی سەبار Aloe vera بدە لە ڕوخسارت، کە هەم پێستەکەی سپی دەکاتەوە و هەم زیپکە و خاڵە ڕەشەکان لادەبات و چرچیەکەی ناهێڵێت.

 

 

 

-حەبێکی ڤیتامین E لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵبکە و بیدە لەژێر چاوەکانت، بۆئەوەی رەشی نەهێڵێت و بیگەشێنێتەوە.

 

-دواتر ڕۆنی گەرچک (خروع) بدە لە برۆ و برژانگەکانت، پڕ و بەهێزیان دەکات.

 

-دواتر ڕۆنی گوێزی هیندی بدە لە لێوت تا لە وشکبونەوە و زەردهەڵگەڕان بیپارێزێت.

 

-نابێت قژیشت بیربچێت، کەمێک سرکەی سێو بکەرە ئاوەوە و بەسەر قژتدا بیپرژێنە، بۆئەوەی جوان و ڕەونەقداری بکات.

 

-دەستەکانیشت بیر نەچێت، کرێمی تایبەتی نەرمکردن و شێدارکردنەوەی دەستی لێبدە.

 

-دواتر بۆ قاچەکانیشت زەیتی زەیتونی لێبدە و گۆرەوی خوری لەپێ بکە.

 

ئێستا ئامادەیت بۆ ناو جێگا بە جۆرێک کە بەیانی هەستایت هێندە جوانبیت کەس دڵی نەیەت تەماشات بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان