ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق مووچەی بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ڕاگرتنی مووچەی چوار مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیران قسەی كردووە و لەم هەفتەیەدا مووچەكانیان خەرج دەكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە پەیوەندی بەردەوامدابووین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك كۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە شەوی ڕابردوو لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پێی راگەیاندین، كە لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عیراق چارەسەری ئەم كێشەیەی كردووە، بڕیار دراوە لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، فەرمانبەرانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو دڵنیا دەكەینەوە، كە لەپەیوەندی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە مووچەكانیان خەرج بكرێت.

پێشتر، ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی چوار مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێمی ڕاگرتووە و ئامادە نییە خەرجی بكات سەرەڕای ئەوەی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی هەیە.

ئاشكراشی كرد، هیچ هۆكارێكی دیاری كراو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نیە بۆ ڕاگرتنی ئەو پارەیە، تەنها ئەوەندەیە، كە ئێمەش كەوتووینەتە ناو ئەو ململانێ‌ سیاسیەی بەرامبەر هەرێم پەیڕەو دەكرێت.

فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم لە ساڵی 2017دا بە بڕیاری حەیدەر عەبادی و وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق مووچەكانیان خرایە سەر حكومەتی فیدڕاڵی بەهۆی ئەوەی ئاو و بەنداوەكان سامانێكی نیشتمانی فیدڕاڵییە.

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان