ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خۆپیشاندان دەستی پێكرد و ڕێگای دەربەندیخان – سلێمانی داخرا

خەڵك – یەحیا حبیب
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، بەهۆی دانەنانی كەسێكی دانیشتوی ناحیەی وارماوا وەک کاندید بۆ بەڕێوبەری ناحیەکە، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ناحیەکە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی)یان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی (خەڵک) لە نێو خۆپیشاندەرانەوە ڕایگەیاند،”بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی بەڕێوبەری ناحیەی وارماوای لە ناوچەکە هەڵنەبژاردووە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ناحیەکە گردبوونەوە و داوا دەکەن گۆڕان کاندیدێکی شارەکە هەڵبژێرێت بۆ ئەو پۆستە.

وتیشی، “لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی) داخراوە لە لایەن هاووڵاتیانەوە و دیار نییە تا کەی بە داخراوی دەمێنێتەوە”.

پەیامنێری (خەڵک) ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی داخرانی ڕێگای سەرکی (دەربەندیخان – سلێمانی) هاووڵاتیەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات به چ ئاڕاستەیەک بڕۆن.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەنگ دەدرێت لەسەر كاندیدێك بۆ ناحیەی وارماوە.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان