ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەڕلەمان دواخرا بۆ سبەی لە ئێستادا دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری بۆ سبەینێ‌ بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێم بەئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری پلاندان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمان لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 27/7/2020 بەڕێوەبچێت.

وەك لە كارنامەكەدا دەردەكەوێت، دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەر لە ئەندامێتی پەڕلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە.

بەرنامەی كار بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازە یاساییانەی خوارەوە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی ماددەكانی (79، 80) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (83)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1- پرۆژەیاسای (لەئەستۆكردنی فەرمانبەران لەهەرێمی كوردستان).
2- پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
3- پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
دووەم: دەنگدان لەسەر داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سۆران عمر سعید) لەئەندامیەتیی پەرلەمان بەپێی حوكمی خاڵی (1، 2) لەبڕگەی دووەمی ماددەی (25) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سەبارەت بەم بابەتانەی خوارەوە:
1ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگەو ناوچە كورستانیەكانی دەرەوەی هەرێم) سەبارەت بەدۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەكه، بەئا‌مادەبوونی بەرێز (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری كاروباری پێشمەرگە)و (وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا)و دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق.
2ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان)و (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی) سەبارەت بەدۆخی ناوچە سنوورییەكان.
3ـ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی تەندروستی سەبارەت بەپەتای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، بەئامادەبوونی (وەزیری ناوخۆ)و (وەزیری تەندروستی) لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئەركی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
پێنجەم: خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەی دارایی و كاروباری ئابووری سەبارەت بە (دۆخی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان) بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری دارایی و ئابووری وەزیری پلاندان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لەنێوان هەرێم و بەغداو سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لەحكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق.

کوردستان

پارتی لەسەر مەسرور بارزانی هۆشداری بە یەكێتی و گۆڕان دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر دۆسیەی پرساندنی سەرۆكی حكومەت لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە، پارتی هۆشداری بە یەكێتی و گۆڕان دەدات و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبە ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت پێویستی بە 74 دەنگە بۆ پرساندان بەڵام ئەندامانی كابینەكە 56 دەنگی پێویستە و ئەوەش بە ئاسانی ئەتوانێت بیكات.

هەرچەندە تا ئێستا 22 واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لە پەڕلەمان لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، كە واژۆی فراكسیۆنەكانی (یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ‌، سەربەخۆ، شیوعی و دوو پەڕلەمانتاری گۆڕان)ە، بەڵام پەڕلەمانتارانی دیكەی گۆڕان و یەكێتی واژۆیان نەكردووە و بۆ پرساندنیش پێویستی بە كۆكردنەوەی 23 واژۆوە و بەوەش تەنها یەك واژۆ ماوە و تا ئێستا هیچ پەڕلەمانتارێك ئامادەنییە ئەو واژووە بكات هەرچەندە بەشێكی پەڕلەمانتاران لە ڕاگەیاندنەكانەوە بەردەوام ڕەخنە لە حكومەت دەگرن.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، پڕۆسەی پرساندن و وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت پێویستی بە ٧٤ دەنگ لە كۆی ١١١ دەنگی پەڕلەمان هەیە، بۆ ئەوەش هەموولایەك ئەوە دەزانن، ٧٤ دەنگ بەدەستهێنان لەسەرووی موستەحیلاتە.

دەشڵێت: “جگه لە سەرۆك وەزیران، ئەندامانی كابینە پێویستی بە ٥٦ دەنگ هەیە، ئەو ڕاستیەش هەموولایەك دەزانن بەدەستهێنانی ٥٦ دەنگ بۆ فراكسیۆنی پارتی یەكێك لە ساناترین كارەكانە، بەڵام پەنامان بۆ نە بردو ەو ئەگەر ناچاریشمان نەكەن پەنای بۆ نابەین”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبەت ستراتیژیەتی ئێمە ئەوە بووە، زۆرینەی پەڕلەمانی پارتی لە پێناو ئارامی و خۆشگوزەرانی و حوكمڕانیەكی باش و هاوئاهەنگی و هەماهەنگی و كاری باش و باشتر سەرف بكرێ و هەر واش دەكەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئاخر ئەوە كەی لۆژیكە، ئێوە دەنگی پێویستان له پەڕلەمان نەبێ و ئێمە زۆرینە بین، كەچی ئێوە بە ئێمە بڵێن لە پەرلەمان دەترسن؟.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی دەربارەی 12ی ئامادەیی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات ئەو خوێندكارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیستمی (e-parwarda) وەك دەرچوو تۆمار بكرێن، چونكە داتا و زانیاری ئەو خوێندكارانە دەبێتە ئەرشیف و ناگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی پۆلی ١٢ی ئامادەییان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە ماوەی (دوو) ڕۆژدا تا ٢٥/٩/٢٠٢٠ بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمەكە.

ڕاشیگەیاندووە، پێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف واتا بە هیچ شێوەیەك گەرانەوەی نابێت.

سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیستمەكە ڕوونی كردۆتەوە:
١-لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە
٢-حالەتی قوتابی هەڵبژێرە پاشان دەتوانی هەموو قوتابیان گەڕان بكەی ئەو قوتابیانەی دەرچوون لە حالەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا ئاشكرادەكات

خەڵك- ئيدريس جەبار
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2020 ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ڕێژەكەی 12.67%.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2020، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، پشكی هەرێم تێیدا بە ڕێژەی 12.67% دیاریی كراوە، بە هەمان شێوە پشكی پێشمەرگەش بە 76 ملیار دیناری مانگانە دیاریی كراوە كە بڕی ساڵانەی دەكاتە 912 ملیار دینار”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”دوو ماددە هەن لە بودجەدا كە پەیوەندییان بە تەسویەكردنی قەرز و حیساباتەوە هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لە ساڵی 2014وە تا ساڵی 2018، ئەوەی پەیوەندی بە قەرزەكان و پابەندبوونەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە هەیە، قسەیان لەسەر كراوە، لە پرۆژە یاساكەشدا ماددەیەك هەیە كە هەرێم پابەند دەكات بە خستنەڕووی هەموو زانیارییەكان، تا بزانرێت هەرێم بۆچی قەرزی كردووە، و ئەو قەرزانە چیین كە بەسەرییەوە كەڵەكەبوون؟ ئەمەش لەماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت، لەماوەی 90 ڕۆژیشدا لیژنەیەك لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمەوە پێكدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە قەرزەكان، تا ئەو هۆكارانە بزانرێن كە وایان لە هەرێم كردووە پەنا بۆ قەرزكردن ببات، یان چۆن ئەو قەرزانە خەرجكراون و بەچ شێوازێكى ياسايى هەرێم پەنای بۆ قەرزكردن بردووە”.

شیروان میرزا دەڵێت:”لە بودجەدا نەوتی كەركوكیش گفتووگۆی لەسەركراوە كە بڕەكەی دەگاتە 350 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لەڕێی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمەوە دەگوازرێنەوە، كرێی گواستنەوەی بۆرییەكانیش لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دەدرێت، ئەمە ئەو خاڵانەن كە گفتووگۆیان لەسەركراوە، لەبەرانبەردا دەبێت هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات لەگەڵ ڕێژەی 50%ی داهاتی مەرزە سنورییەكانی”.

لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووش، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتی:”شاندێكی تەنكنیكی لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە بەغدا و لەڕێی كۆبوونەوەكانییەوە هەوڵ دەدات ستراتیژێك بۆ بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دابنێت، بەو واتایەی حكومەتی هەرێم لەڕێی شاندە تەكنكییەكەی تائێستاش بەردەوامه لە گفتووگۆكانی لەگەڵ بەغدا، بودجەی 2021یش تائێستا لە قۆناغی ئامادەكردندایە لەلایەن حكومەت و هێشتا وردەكارییەكانی دەرنەكەوتوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان