داهاتی کامێرای پۆینت تو پۆینت زەبەلاحە



مامۆستایەکی زانکۆ بڵاویکردەوە، داهاتی ساڵێکی کامێرەکانی پۆینت تو پۆینت شوێنی پشکی چوار ساڵی بودجەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئاماری سەرپێچییەکانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بووەتە جێگەی سەرنج و ڕەخنەی هاووڵاتیان، مامۆستایەکی زانکۆش داهاتی ئەو سەرپێچیانە دەخەمڵێنێت.

سوپا سەلام، مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داهاتی ساڵێک سەرپێچییەکانی کامێرای پۆینت تۆ پۆینت دەخەمڵێنێت، ژە داهاتی تەنها ساڵێک جێگرەوەی پشکی زیاتر لە چوار ساڵی بودجەی هەرێم لە عێراقدا.

 

ئەو مامۆستایە بەم شێوەیە داهاتەکەی خەمڵاندووە:

ئەگەر تەنها ٢٤ کامێراکە کاربکات

لە ڕۆژێكدا ٣٨٥.٢١٦ سەرپێچی

بۆ هەر سەرپێچییەک ٥٠ هەزار دینار دیاریکراوە

لە ڕۆژێکدا ١٩ملیار و ٣٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینارە

ئەگەر ٢٥٠ کامێراکە کاربکات

لە ڕۆژێکدا داهاتەکەی ١٩٢ ملیار و٦٠٨ ملیۆن دینار

لە مانگێکدا پێنج ترلیۆن و ٧٧٨ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دینار

بۆ ساڵێك ٦٩ ترلیۆن و ٣٣٨ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن دینار

بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە عێراق ١٦ ترلیۆن و ٦٠٩ ملیار دینارە

واتە، تەنها داهاتی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە ماوەی ساڵێکدا بە ئەندازەی زیاتر لە چوار ساڵی پشکی بودجەی هەرێمە لە عێراق.

 

وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوە دەدات
ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە
دوات ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە
پەیوەندیدار