ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران دەكرێت بە پشوو؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پارێزگاری سلێمانی-ش دەڵێت: “دەوام وەكو خۆی دەبێت و پشوو نابێت”.

دوای ڕاپۆرتی كەشناسی عیراق و كەشناسی هەرێم سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم، بەشێكی فەرمانبەران بە نامە پەیوەندیان بە (خەڵك)ەوە كرد بۆ بەدواداچوونی ئەوەی ئاخۆ دەوامی فەرمانبەران دەكرێتە پشوو؟ هاوكاتیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند دەنگۆیەك لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە.

لەو بارەیەوە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ڕایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت و ئاسایی دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت و پشووش ڕاناگەیەنرێت.

هەر بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان