ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی؛ دوو ڕیستۆرانتی گەشتیاری داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنەی ڕیستۆرانتی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ڕیستۆرانتی گەشتیاری دادەخات.

كودرۆ عەزیز، سەرۆكی لیژنەی ڕیستۆرانتی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیكردنی لە ڕێنماییەكانی تەندروستی و جێبەجێنەكرنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكە هەردو ریستۆرانتی سمیت و سەحاب لەشاری سلێمانی دادەخات.
وتی: شەوی رابردو هەردو ریستۆرانتەكانی‌ (سمیت و سەحاب) بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار دادەخرێن و لیژنە هاوبەشەكانیش خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكاتەوە.

وتیشی، “لەلایەن ژوری ئۆپراسۆنەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاسپێردراون هەر شوێنێك پابەندی بڕیار و ڕێكارەكانی خۆپارێزی نەبوو شوێنەكەی دابخەن و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی بكەنەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، بەپێی خشتەی كاركردنی لیژنەهاوبەشەكان، لەبەرەبەیانێكی زوەوە تا درەنگانێكی شەو قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەكات، لیژنەكانیش پشكنین بۆ هەموو ئەو كاڵا و شمەك و خواردەمەنیانەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەبرێن دەكات، لەكاتی هەبونی سەرپێچیكردن، شوێنەكە و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكاتەوە.

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان