ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی؛ ئەم ئاراستە سیاسییە نوێیەی یەکێتی، دژ و ناکۆکە بە پەیام و دوا وەسیەتەکانی جەنابی مام جەلال

خەڵک – بەشی هەواڵ

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی دایه‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی له‌و زمانه‌ نیشانداوە، كه‌ راگه‌یه‌نداوه‌كه‌ی یه‌كێتیی پێ نووسراوه‌  و دەڵێن؛ زمانی ڕاگەیەنراوەکە، زمانێکی گرژی گرفتخوڵقێنە و ناتوانێت چارەسەر لەگەڵ خۆیدا بێنێتە نێو پرۆسەی سیاسیی کوردستان.

وەڵامی ئەم ڕاگەیەنراوەی پارتی هاوکاتە لەگەڵ لە راگەیەندراوێكی، بەشی بەدواداچون و چاودێری مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتی کە تیایدا هاتبوو؛ سەرتاسەری  کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتیییە و ھەولێری پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە.”

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش هاتوە،”ئەمە نەفەس و ئاراستەی یەکێتییە لە  کۆنگرەی نوێبونەوە کە گێڕانەوەی یەکێتیشە بۆ سەرەتا کوردستانییەکەی کە  مامی گەورەمان دایڕشت و بنەمای پێشبرکێی دیموکراتی و ململانێی مەدەنیانەیە لە ھەمو وڵاتێکی دەربەست بۆ دوارۆژی گەل و نەوەکانی داھاتوش.”

پاش سەردانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ هەولێر، لەكاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەك بۆ كەسوكاری شەهیدان لەو شارە رایگەیاند، چەقی ململانێی سیاسیمان دێنینەوە هەولێر.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی:

لە راگەیاندراوێکی ئینفیعالییانەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بە نێوی (ھەموو کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتییە و پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە) باس لە نەفەسێکی نوێی یەکێتی دەکات، کە گوایە نەفەسی دوای کۆنگرەی چوارەمیانە، لە رێگەی خستنەڕووی ئەو نەفس و ئاراستەیەیش، راگەیاندراوەکە ھێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و تەنانەت دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش، بة تایبەت لە ناوھێنانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر وەك لقێکی پارتی!.. جارێ ئەم زمانەی راگەیاندراوەکەی پێ نووسراوە، کە پێدەچێت لە سەرووی خۆیانەوە دەقەکەیان بۆ رەوانە کرا بێت، زمانێکی گرژی گرفتخوڵقێنە و ھێندەی گرێبینە نیشتیمانبین نییە و ناتوانێت چارەسەر لەگەڵ خۆیدا بێنێتە نێو پرۆسەی سیاسیی کوردستان، بەتایبەت لەم قۆناغە ھەستیارەدا، کە جەماوەری خۆشەویستی کوردستان چاوەڕوانی لێکتێگەیشتنی زیاتری حزبە سیاسییەکانی کوردستانن.

بۆ وەڵامی ئەم راگەیاندراوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، زۆر بە کورتی دەڵێین:

– ئەگەر ئەم سیاسەتەی ئێستای یەکێتی، کە لە راگەیاندراوەکەیاندا ناوی بە نەفەس و ئاراستەی نوێ ھاتووە، بریتی بێت لە سیاسەتی ئێستای ھەموو یەکێتی، کە ئەمەیان بۆ خۆی جێی ھەڵوەستە و پرسیارە!.. ئەوا دەبێ پرسیار بکەین: ئەم سیاسەتە کوردستان بەرەو کوێوە دەبات و ئەی ئاییندەی یەکێتی بەرەو کوێ؟! .. رێك و رەوان دەمانەوێت بڵێین: ئەم نەفەس و ئاراستە سیاسییە نوێیە، دژ و ناکۆکە بە روانگه‌ و پەیام و دوا وەسیەتەکانی جەنابی مام جەلال و تێکۆشەرەکانی دەوری مام جەلال، سیاسەتێکە نەك ھەر لەگەڵ دەرەوەی یەکێتی ناتوانێت تەبا بێت و بسازێت، بگرە نێوخۆی یەکێتیش بنکۆڵ دەکات و دوور یا نزیك بناغەکانی خۆیشی ھەڵدەتەکێنێتەوە!..

–  ئەوانەی راگەیاندراوەکەیان داڕشتووە، پێدەچێت زۆر شارەزای مێژوو و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبن، جارێ پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی سەرانسەریی کوردستانی کۆکەرەوەی نیشتیمانییە و ئامانجی کۆکردنەوەی ھەموو ھێز و شیان و تواناکانە لە پێناو ئازادیدا، لە کوێ پیلانی دوژمنان ھەبووبێت، پارتی لەبەرامبەریدا، پێشمەرگانە لە سەنگەردا وەستاوە و مێژوویش شاھێدە و تەنانەت شەھیدەکانی ئەم دواییەی پردێ و سحێلایش ئەم راستییە رۆشنتر دەکەنەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان واتە پڕۆژەی وەستانەوە بەڕووی پیلاندا !..

– ئیشکالیەتێکی تری نێو راگەیاندراوە ئینفیعالییەکەی یەکێتی ئەوەیە، کە دوو چەمکی جیاوازی وەك: (ململانێی سیاسی) و (دوژمنایەتی) لێ تێکەڵ بووە، جا نازانین ئەم تێکەڵکردنە، لە بێئاگایی بووە، یان لە بە ئاگایی !!.. گرنگ دەبێ داڕێژەرانی راگەیاندراوەکە ئەو راستییە بزانن، کە ململانێی سیاسی بەشێکە لە پرۆسەی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستان نەك ھەر قەناعەتی قووڵ و نەگۆڕی بە ململانێی سیاسی ھەیە، بەڵکو لە زۆر وێستگەی مێژووییدا دەستپێشخەر و بگرە لە پێناویدا قوربانیشی بەخشیوە.

– ململانێی سیاسی نەك ھەر رەوایە، بگرە ژیانی سیاسی رەنگدار دەکات و جۆرێك لە زەنگینیی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابووریش لەگەڵ خۆیدا بۆ کۆمەڵگاکان دەھێنێت، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی ململانێی سیاسی دەکەن ھەمیشە براوە بن، ئەوانەی دێنە نێو ململانێ سیاسییەوە، دەبێ پشوودرێژ و مەدەنیانە قۆڵی لێ ھەڵبکەن و لەھەر دۆڕانێکا قینچکەتەنگ شتێك نەشکێنن و بەشوورەییەوە داخلی مێژوو نەبن!..  سەبارەت به‌ پیلان و ھەڕەشەش، دوو جار سنوور و جارێك بەغدا شاھێدن، کە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڕەشە شکێنە !..

– زمانی زبر و ھەڕەشە و گرژی و ناکۆکی، زیان بە خاوەنەکەی دەگەیەنێت بەر لە ئەوانیتر، بۆیە دەخوازین بە تەباییەوە، بە نەفەسی چارەسەری کێشەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، روو لە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بکرێت و ئیتر کۆتایی بەم دڕدۆنگییە سیاسییە میدیاییە بێت و رۆژانی بەر لە جەژن بکەینە رۆژانی تەبایی و چارەسەری کێشەکان.

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

24ی 7ی 2020

 

 

 

 

 

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ؛ باندێكی باندێكی‌ چوار كەسی‌ دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، باندێكی‌ چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە كاریان بارزگانی بووە بە شوێنەوار و ماددەی‌ هۆشبەرەوە و بە چەكی بێ ‏مۆڵەتەوە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك .

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی‌ ئەیلولی‌ 2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەكیش خەڵكیان بریندار ‏كردووە.‏

ئاشكراشیكردووە، ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏

 

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی تۆمەتبار
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (10/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتبار دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 431) لەیاسای سزادانی عێراقی بە ناوەكانی ( ك،ع،خ لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / س،م،ص لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ب،ص،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) ، تۆمەتباران هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵكی بەچەكی بێ مۆڵەت و بازركانی كردن بە شوێنەوار و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و برینداركردنی هاوڵاتیان بەچەقۆ و،هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ، سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

لەگەڵ ڕێزدا….

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان