ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

زۆری تەماتە؛ هاووڵاتیان بۆ دروستكردنی دۆشاو و وشككردنەوەی هاندەدات

خەڵك – یەحیا حبیب
ئەمساڵ بەهۆی زۆری بەرهەمی تەماتە، كە بووە هۆی دابەزینی نرخەكەی بەجۆرێك هەر كیلۆیەك تەماتەی كوردی بە 250 دیناری عیراقی بوو، هاووڵاتیان هاندەدات تاوەكو بۆ زستان دۆشاوی لێ‌ دروست بكەن و بەشێكیشی وشك بكەنەوە.

بەهۆی هەرزانی نرخی تەماتەوە بەشێك لە هاووڵاتیانی شارۆچكەی شارەزوور بەرهەمی تەماتە دەكەن بە دۆشاو و یاخود بەشێكی تر وشكی دەكەنەوە و دواتر لە پاییز و زستان وەك شۆربا لێدەنرێت، یاخود دەكرێتە نێو بەهارات.

No description available.

لە سەردانێكی مەیدانی پەیامنێری (خەڵك)دا بۆ نێو بازاڕی زەڕایەنی سەر بە شارۆچكەی شارەزوور، دەركەوت زۆری بەرهەمی ئەمساڵی كشتوكاڵی بەهۆی نەبونی دەوامی فەرمی قوتابخانە و خوێندنگا و زانكۆ بووە لەگەڵ زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوبەرێتییەكانی سنورەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە ئەوەش وایكردووە خەڵكێكی زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو كاری كشتوكاڵیان كردووە و نەوەكانیان هاوكاریان كردوون بەو هۆیەشەوە بەرهەمی كشتوكاڵی زیاتر لەم ساڵدا بەرهەم هاتووە.

ئاراس ئەنوەر، سەوزە فرۆشێكە لە بازاڕی زەڕایەن بۆ (خەڵك) وتی، “جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ بەرهەمێكی زۆری تەماتە لە نێو بازاڕەكان بەدی دەكرا، كە هەرزانترین نرخی هەبوو، كە یەك كیلۆ تەماتەی كوردی بە 250 دینار بوو”.

دەشڵێت: “هەیە لە نێو كۆڵانەكانی شاردا بە سندوق دەیفرۆشن نەك بەكیلۆ، لەگەڵ زۆری بەرهەمیش زۆرترین خواستی كڕینی هەبووە لە لایەن هاووڵاتیانی دەڤەرەكەوە “.

وتیشی، “زۆری بەرهەم وای كرد بەشێكی هاووڵاتیانی شارۆچكەكە بەرهەمی تەماتە وشك بكەنەوە و بەشێكی تریش بیكات بە دۆشاوی تەماتە”.

No description available.

خاتوو ئامینە محەمەد، یەكێكە لە هاووڵاتیانی شارەدێی زەڕایەن لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “بەهۆی زۆری بەرهەمی تەماتە و هەرزانی نرخی و جیاوازی تام و چێژی لەمساڵدا هەستام بە دروستكردنی دۆشاوی تەماتە بە چەند هەنگاوێك”.

وتیشی، “وەك هەنگاوی یەكەم هەستام بە شۆردنی تەماتەكە و دواتر لە ناو مەنجەڵێكدا بۆ ماوەی ڕۆژێك لە بەر هەتاودا دای دەنێم و دواتر بە دەست دەیگوشم، دوای گوشینی تەماتەكە دەیكەمە نێو قوماشی خام و ئاوی تەماتەكە دەگرم”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە هەنگاوی بەر لە كۆتاییدا ئاوی تەماتەكە لە بەردەم هەتاو و لە سەر سینیەك دادەكەین تا كرداری بە هەڵمبون و خەستبوونەوە ڕوودەدات و بەم جۆرەش دۆشاوێكی خۆماڵی سروشتی تەندروستمان دەست دەكەوێت “.

دەشڵێت: “لە كۆتاییدا دۆشاوەكە بەپێی پێویست خوێی تێدەكرێت و لە ناو شوشەدا هەڵبگیرێت باشترە، كە كردمانە شوشەوە، ڕۆژێكی تر لە بەر هەتاو دادەنرێت بۆ قۆناغی كۆتایی و ئامادەبوونی بۆ بەكارهێنان”.

خاتوو ئامینە، هۆكاری زۆری نەخۆشییە سەردەمییەكان لە خواردنە لە قوتونراوەكان دەبینێت، دەڵێت، “ئەم نەخۆشیانەی ئەمڕۆ هەن، كاتێك لە لادێدابوین، زۆرێك لەم نەخۆشیانە نەبوون، سەرچاوەی خۆراكمان دیاربوو، ئێستە زۆرینەی خواردنەكان گومانی تەندروستبونی لێدەكەیت، پێدەچێت لە داهاتوویەكی دووردا توشی نەخۆشی ببیت “.

No description available.

بەشێكی تری هاووڵاتیانی شارەزوور، تەماتە بە چەند هەنگاوێك وشك دەكەنەوە و دواتر لە نێو شۆربا یاخود لە نێو بەهارات بەكاردێت، بە وتەی خۆیان تام و چێژێكی جیاوازی هەیە.

خاتوو فەهیمە عەبدوڵا، هاووڵاتیەكی تری شارەزوورە لە بارەی وشككردنی تەماتە بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، زۆری و هەرزانی نرخی تەماتە وای كرد ئەمساڵ ئێمە سندوقێك وەك تاقیكردنەوە بكڕین و وشكی بكەین بە شێوازی كۆن.

وتیشی، “سەرەتا ئێمە تەماتەكە دەشۆرینەوە و ئەو تەماتانەی (شلن) دەری دەكەین بۆ شۆربا و ئەوی دیكەی كە دەمێنێتەوە و (بتەون) دەیكەین بە چوار پارچەوە و لە سەر سینییەك دایدەنێین”.

No description available.

ئاماژەی بەوەشكرد، دواتر خوێی بە ئەندازەی پێویست پێوە دەكەین و دەیخەینە بەر هەتاو بۆ ئەوەی وشك ببێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بۆیە تەماتە (شلەكان)ی لێ دەردەكەین، چونكە درەنگتر وشك دەببێتەوە، بەڵام وانەبێت نزیكی 6 یان 8 ڕۆژی پێدەچێت بۆ ئەوەی تەواو وشك ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو تەماتانەی وشكمان كردۆتەوە هەندێكی دەكەینە زەرفی پەنگوینی و دەیخەینە ناو (موجەمیدە)وە، بەشێكی تر لە نێو خەڵاتەدا دەهاڕین بۆ ناو بەهارات تام و جێژێكی تایبەتی هەیە”.

No description available.

No description available.

نەبوونی دەوامی خوێندنگا و بەرمانگەكان، تەنها بەرهەمی تەماتەی زیادی نەكردووە، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بەرهەم هاتووە و نرخی دابەزیوە لە چاو ساڵانی ڕابردوودا.

No description available.

No description available.

راپۆرت

پسپۆڕێك: 80%ی هاووڵاتیان تووشی كۆرۆنا دەبن
عیراق، ئەو لایەنانەی سودییان لە كۆرۆنا بینیوە ئاشكرا دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق پێیوایە سێ‌ لایەن سودییان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بینیوە لە عیراق، پسپۆڕێكی تەندروستی گشتیش لەگەڵ حاڵەتی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، 80%ی كۆمەڵگەی عیراقی تووشی پەتاكە دەبێت.

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و كاریگەرییەكانی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بەشێوەیەكی ڕوون بەرەنجامی شۆڕشی تشرینیان لە گۆڕانكارییە شاوەڕوانكراوەكان دواخست و هاوبەشییان كرد لە هێشتنەوەی هێزە سیاسییەكان لە ڕەوشی ئێستایاندا، بۆیە دەكرێت بڵێین هەموان سودییان لە ڤایرۆسەكە بینی جگە لە گەلی عیراق”.

بە وتەی خەشان”سێ‌ لایەن سودییان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بنیوە كە هێزە سیاسییە دەستڕۆیشتووەكان، بەو هۆیەی پارێزگارییان لە بوونی خۆیان كردووە لەبەرانبەر گۆڕانكارییەكان، لەگەڵ گرێبەستە گەورەكان كە لەماوەی ڕابردوودا واژۆكران، وێڕای سودوەرگرتنی بازرگانانی دەرمانە خراپەكان لەڕووی ساغكردنەوەی كاڵاكانیان لە بازاڕ”.

ئەو پەرلەنتارە پێیوایە”كۆرۆنا بۆتە مایەی ڕاگرتنی زۆرێك لە چالاكییە گرنگەكان لە وڵاتدا، بە تایبەتیش حكومییەكان، چونكە ڕێژەی دەوام 25% تێناپەڕێنێت، بۆیە هاووڵاتیان زەرەرمەندی گەورەن لەم تەنگژەیەی ڕوودەدات”.

پێشتر پسپۆڕێكی لە تەندروستی گشتی، پێشبینی كردبوو 80%ی گەلی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت، باسی لە پێویستی هەنگاونانی عیراق كردبوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێكەوەژیان لەگەڵ پەتاكە.

د. هەیسەم عوبێدی ڕایگەیاندبوو”عیراقییەكان و هەموو گەلانی جیهان، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە پێویستە پێكەوەژیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا بكرێت، دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر قەدەغەكردنی هاتووچۆدا تێپەڕی، هەروەها ژیان ناكرێت لەمە زیاتر ڕابوەستێت”.

بە بۆچوونی ئەو پسپۆڕە”هۆكاریی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بۆ كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەكانی جەژنی قوربان و تێكەڵبوونی خەڵك لە بازاڕەكان، یان لە سەردنەكان دەگەڕێتەوە كە ڕێگەی بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە خۆشكرد”.

عوبێدی پێشبینی كرد”70-80%ی كۆمەڵگەی عیراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە بەپێی چەمكی بەرگری كۆمەڵایەتی، ناشكرێت ڕەوشەكە كۆنترۆڵ بكرێت تا بەشێوەیەكی پلەبەندی تووشبوون لەنێو كۆمەڵگەدا ڕوونەدات”.

پسپۆڕەكەی تەندروستی گشتی عیراق دەڵێت”كردنەوەی مۆڵەكان و ڕێگەدان بە هاتووچۆكردن، ڕێخۆشكەرن بۆ ڕوودانی حاڵەتی پابەندنەبوونی گەورە و بە تایبەتیش لەنێو توێژی لاوان كە زەمینەسازی بۆ تووشبوونی ملیۆنی خۆش دەكەن، ئەمەش عیراقییەكان دەخاتە ڕەوشێكی قورسەوە، چونكە دامەزراوەی تەندروستی لەو دەمەدا توانی لەخۆگرتنی ئەو ژمارە گەورەیەی نامێنێت”.

سەبارەت بە داواكارییەكانی هەڵگرتنی هەردوو شێوازیی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، عوبێدی وتی”لەوبڕوایەداین پێكەوەژیان پێویستە هاوشان بێت لەگەڵ سەپاندنی ڕێكاریی توند كە هاووڵاتیان پابەند بكات بە خۆپاراستن و سەپاندنی سزای دارایی بەسەر سەرپێچیكاران، بۆ خۆلادان لە تۆماركردنی ژمارەیەكی گەورەی تووشبوان، بەركەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا چەند زیاتر بێت، هێندە تووشبوو كاریگەریی لەسەر دروستدەبێت، بۆیە جەخت لەسەر پێویستی بەستنی كەمامە و سەپاندنی لە شەقامەكان و فەرمانگە و شوێنەكانی كار دەكەینەوە”.

د. هەیسەم عوبێدی ئاماژەی بە دەنگۆی تەوژمی دووەمی كۆرۆناش كرد كە بە وتەی ئەو”ڕوودانی جێگیر نییە، گەر ڕووشبدات لە عیراق، ئەوا 25%ی گەل كاریگەر نابێت بە پەتاكە، چونكە تووشبووە و لە ماوەی 6 مانگی ئەم ساڵدا بەرگری وەرگرتووە، گەر ڕووبدات، ئەوا نیشانەكانی جیاوازدەبن لەوەی لەئێستادا هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

وردەكاریی نوێ‌ لەسەر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ڕوسیا وردەكاریی نوێ‌ لەبارەی ڤاكسینە ڕوسییەكەی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكەن.

چاوەڕوان دەكرێت یەكەمجار بۆ پزیشكان و مامۆستایان بەكاربهێنرێت كە دەكرێت لە كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی ئەیلوبی داهاتوو پرۆسەی بەكارهێنەكەی دەستپێبكات.

لەڕێنماییە تایبەتەكانی بەكارهێنانی ڤاكسینە نوێیەكە كە لەلایەن ناوەندی (گامالی) ڕوسی بۆ پەتاكان و بایۆلۆجی دەركراوە هاتووە”ڤاكسینەكە بریتیە لە دەرزییەك كە لە دەماری (دەلتوید) لە شان دەدرێت. گەر ئەستەمیش بوو لەو شوێنە بدرێت، ئەوا لە دەماری پانی ڕان دەدرێت”.

لەپێناو پتەوكردنی بەرگری لەش، دوو جار دەرزییەكە لێدەدرێت كە یەكەمیان پێكهاتەیەكی ڤاكسینەكەی تێدایە، دوای 3 هەفتەش جارێكی تر كەسەكە ڤاكسینێكی تر وەردەگرێت كە پێكهاتەی دووەمی ڤاكسینەكەی تێدایە.

ڕێنماییەكان ئاماژە بە تێبینییەك دەكەن كە بریتییە لەوەی، ئەو كەسەی دەرزییەكەی لێدەدرێت، پێویستە بۆ ماوەی 30 خولەك لەژێر چاودێری پزیشكان یان پەرستاراندا بێت.

پێشتر ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، كچەكەی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەر خۆی تاقیكردۆتەوە كە بە وتەی ئەو، لەگەڵ وەرگرتنی یەكەم ڤاكسیندا پلەی گەرمای لەشی گەیشتۆتە 38 پلەی سەدی، بەڵام لەكاتی وەرگرتنی دووەم ڤاكسیندا پلەی گەرمای بەرزنەبۆتەوە و پاشان پلەی گەرمای جەستەی ئاسایی بۆتەوە، لەئێستاشدا تەندروستی زۆر باشە.

دەزگای (روس زدراڤ نادزور) چاودێری تەندروستی ڕوسی ڕایگەیاندبوو، پلانی هەیە لە دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكە توێژینەوە لەسەر چەندان هەزار كەس بكات، تا چاودێری ئەگەری دەركەوتنی دیاردە لاوەكییە ناچاوەڕوانكراوەكان بكات لەنێو ئەوانەی ڤاكسینەكەیان بەكارهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

وردەكارییەكانی دەخرێنەڕوو
لێكۆڵینەوەكان بەشێك لە هۆكاریی تەقینەوەكەی بەیروت ئاشكرادەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئاگادارەكان ڕایدەگەیەنن، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بە چەندان ساڵ پشتگوێخستتن و بێخەمی دەسەڵاتداران دەكەن لەڕووی عەمباركردنی ماددەیەكی مەترسیدار لە بەندەری بەیروت كە بووە هۆی ئەو تەقینەوەیەی تێیدا زیاتر لە 100 كەس بونە قوربانی.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە:”مەسەلەی سەلامەتی عەمباركردن، چەندان جار خراوەتە بەردەست لیژنەكان و دادوەران، بەڵام هیچ فەرمانێك دەرنەكرا بۆ گواستنەوەی ئەو ماددەیە كە خێرا گڕدەگرێت، یان لەناوبردنی”.

بە وتەی سەرچاوەكە:”ئاگرێك لە گەنجینەی ژمارە نۆی بەندەرەكە كەوتەوە و گەیشتە گەنجینەی ژمارە 12 كە نیتراتی ئەمۆنیۆمی تێدا عەمباركراوە”.

سەرچاوەكە دەڵێت:”تەقینەوەكەی 4ی تەمموز بەهێزترین تەقینەوە بوو كە بەیروت بەخۆیەوە بینی، لەكاتێكدا شارەكە هێشتا برینەكانی جەنگی ئەهلی كە سی ساڵ درێژەی كێشا ساڕێژ نەبوون، سەرباری ئەوەش بە تەنگژەیەكی دارایی تونددا تێدەپەڕێت كە دەرهاویشتەی دەیان ساڵ لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی ئابورییە”.

بەدەری زاهیر، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لوبنان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندووە”گەمرگ شەش بەڵگەنامەی بۆ دەسەڵاتی دادوەریی بەرزكردۆتەوە و هۆشداریی داوە لەبارەی مەترسی گەورەی ماددەكە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە لوبنانییە”داوامان كرد سەرلەنوێ‌ هەناردە بكرێتەوە، بەڵام ئەوە ڕوەینەدا و هۆكارەكەشی بۆ شارەزایان و پەیوەنیدارەكان بەجێدەهێڵین”.
سەرچاوەیەكی تر كە فەرمانبەرە لە بەندەرەكە بە (رۆیتەر)ی ڕاگەیاندووە”شەش مانگ لەمەوبەر تیمێك نیتراتی ئەمۆنیۆمی نێو گەجینەكەی تەماشاكرد و هۆشداریدا لەوەی كە گەر نەگوازرێتەوە،هەموو بەیروت دەتەقێنێتەوە”.

بەپێی ئاژانسەكە، دوو بەڵگەنامە هەن كە تێیاندا گومرگی لوبنانی لە ساڵانی 2016 و 2017 داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی كردووە، تا داوا لە دامەزراوە دەریاییە پەیوەندیدارەكان بكات، ماددەكە هەناردەبكەن، یان ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی نیتراتی ئەمۆنیۆم دەرببڕن كە لەڕێی كەشتی باری (رۆسۆس)ەوە هێنرا و لە گەنجینەی 12دا بۆ زامنكردنی سەلامەتی بەندەرەكە هەڵگیراوە”.

یەكێك لە بەڵگەنامەكان، ئاماژە بە چەند داواكارییەكی هاوشێوە دەكات لە ساڵانی 2014 و 2015.

ماڵپەڕی شیب ئەرستید. كۆم، كە تۆڕێكە مامەڵە لەگەڵ سكاڵا یاساییەكانی كەرتی بار دەكات، لە ڕاپۆرتێكیدا لە ساڵی 2015 ڕایگەیاندووە، كەشتی رۆسۆس كە بە ئاڵای مۆڵدافیاوە لە دەریادا گەشتی كردووە، كاتێك ڕووبەڕووی كێشەی تەكنیكی بووە لە گەشتە دەریاییەكەی لە جۆرجیاوە بۆ مۆزەمبیق، ، لە مانگی ئەیلولی 2013 لە بەیروت لەنگەری گرت و 2750 تەن نیتراتی ئەمۆنیۆمی هەڵگرتبوو.

بەپێی ماڵپەڕەكە”دوای ئەوەی پشكنینی بۆكراوە، ڕێگە لە بەڕێكەوتنی گیراوە، پاش ماوەیەكی كەمیش خاوەنی بارەكە دەستبەرداریی بارەكەی بووە، ئەمەش دوو قەرزاریی ناكۆكی ناچار كردووە سكاڵای ئاسایی بەرزبكەنەوە”.

ئەو ماڵپەڕە دەڵێت”بەهۆی مەترسییەكانی پەیوەست بە هێشتنەوەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لەسەر كەشتییەكە، دەسەڵاتداران ناچاربوون بارەكە بگوازنەوە بۆ نێو گەنجینەكانی بەندەرەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان