ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆژی عەرەفە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

فەلەكناسەكان یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئەمساڵ دیاری دەكەن و ڕایدەگەیەنن، كە ڕۆژی‌ دوو شەممە 13ی‌ ئاب یەكەم ڕۆژی‌ مانگی‌ (زولحجە)یە و دەشڵێن: “ڕۆژی چوار شەممە‌ 22ی‌ ئاب یەكەم ڕۆژی‌ جەژنی‌ قوربانە”.

ئیبراهیم ئەلجروان، یاریدەدەری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ناوەندی‌ شارقە بۆ زانستی‌ گەردوون و فەلەك ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئاسمان ساماڵ نەبێت ئەوا ناتوانرێت مانگ ببینرێت، بۆیە ڕۆژی‌ یەك شەممە 12ی‌ ئاب دەبێتە 30ی‌ مانگی‌ (زولقعدە)ە و ڕۆژی‌ دوو شەممە 13ی‌ ئاب یەكەم ڕۆژی‌ مانگی‌ (زولحجە)یە.

وتیشی، “ڕۆژی چوار شەممە‌ 22ی‌ ئاب یەكەم ڕۆژی‌ جەژنی‌ قوربانە”.

هەر لەوبارەیەوە، محەمەد عەودە، بەڕێوەبەری‌ ناوەندی‌ فەلەكناسی‌ نێودەوڵەتی‌ جەختی‌ كردەوە، كە مانگ لە ڕۆژی‌ شەممە 11ی‌ ئاب لە ناوچە‌ عەرەبیەكان‌ ناتوانرێت بە چاو و بە بەكارهێنانی‌ تلیسكۆب ببینرێت.

وتیشی، “گریمانەی ئەوەدەكرێت ڕۆژی‌ یەك شەممە 12ی‌ ئاب تەواوكەری‌ مانگی‌ (زولقعدە) بێت و ڕۆژی‌ چوار شەممە 22ی‌ ئاب یەكەم ڕۆژی‌ جەژنی‌ قوربانە”.

عەودە بۆ (سكای نیوز)ی عەرەبی ئاماژەشی‌ بەوەشكردووە، كە دیاریكردنی‌ ڕۆژی‌ جەژنی‌ قوربان پەیوەندی‌ بە لایەنی‌ شەرعی‌ ترەوە هەیە، بۆیە لە كاتی‌ خۆیدا لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕۆژەكەی‌ یەكلایی دەكەنەوە.

ڕوونیشی كردەوە، ڕەنگە شایەتی‌ چەند كەسێك سەبارەت بە بینینی‌ مانگ لە ڕۆژی‌ شەممەدا قبوڵ‌ بكرێت و بەوشێوەیە ڕۆژی‌ سێ شەممە 21ی‌ ئاب بكرێتە یەكەم ڕۆژی‌ جەژنی‌ قوربان.

بەو پێیەش ئەگەر ڕۆژی چوار شەممە 22ی ئاب 10ی زولجە بێت، ڕۆژی سێ‌ شەممە 9ی زولحجە حاجیان دەچنە كێوی عەرەفە بۆ بەجێهێنانی یەكێك لە ڕوكنە سەرەكیەكانی حەج.

جیهان

ئێران، 207 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانيانلەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 207 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 25 هەزار و 222 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4023 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 207 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”نزیكەی 370 هەزار كەسیش لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ئێران بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 25 هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەڕەنسا داوای سەپاندنی گوشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قوڵەی تێی كەوتووە.

ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد گوشاركردنی بەهێز بووەتە پێویستییەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ ڕێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان