ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەكەى ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی ئێران، لە زاری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویان كردەوە كە توانیویانە ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەی دامەزراوەی نەتەنزی ئەتۆمی لە 2ی تەمموز ئاشكرابكەن.

ماڵپەڕی (دیدەبان ئێران) لە زاری سوپای پاسدرانی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە”ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی نەتەنزییان ئاشكرا كرد كە ئیرشاد كەرمییە و بۆ چەندان ساڵ لە دامەزراوەكەدا بەڵێندەر بووە و بەرپرس بووە لە بەگەڕخستنی خولی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەی نەتەنزی ئەتۆمی كە دەكەوێتە پارێزگەی ئەسفەهانی ناوەڕاستی وەڵاتەكە”.

ئەو ماڵپەڕە ئێرانیە دەڵێت”بە پشتبەستن بە زانیارییەكانیان، كەریمی لەگەڵ تیمەكەی هۆڵی تەردی مەركەزییان تەقاندۆتەوە و بەوهۆیەشەوە زیانێكی گەورە بە پیشەسازی ئەتۆمی و ناوبانگی وڵات گەیشتووە”.

دەسەڵاتەكانی كەریمی كە (دیدەبان ئێران) باسیان دەكات وەك بەڵێەندەر لە وێستگەی نەتەنز، لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری لە ئەسفەهانەوە پشتیوانی لێكراوە.

ئێران لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەك تەقینەوەی بەخۆوە بینی كە چەندان پێگەی سەربازی و ئەتۆمی و پیشەسازییان هەژاند بە تەقینەوەكەی دامەزراوەی نەتەنزەوە كە لە 2ی ئەم مانگەدا ڕویدا.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان