ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئێران كردنەوەی مەرزی خەسرەوی ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی فەرمانگەی گورمرگەكانی ئێران، كردنەوەی مەرزی سنوری خەسرەوی (لە پارێزگەی كرماشان- خۆرئاوا) لەگەڵ عیراق لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە ڕادەگەیەنێت، ڕەتیشیدەكاتەوە دەسەڵاتدارانی عیراق تائێستا هیچ كۆتوپێوەندێكیان بەسەر ئەو كاڵا ئێرانیانەدا سەپاندبێت كە لە مەرزەكەوە دەچنە عیراق.

لەتیفی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەرپرسانی كاروباری گومرگی عیراق لە مەرزی مونزیریەی سنوری، ئامادەیی خۆیان بۆ بەرپرسانی كاروباری گومرگی ئێرانی دەربڕیوە، تا لە مەرزی خەسرەوییەوە هەناردەكانی ئێرانی وەربگیرێن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ كۆتوپێوەندێكیان بەسەردا بسەپێنرێت”.

مەرزی خەسرەوی دەكەوێتە نێوان سنوری هەردوو پارێزگەی كرماشانی ئێران و دیالەی عیراق، و بە یەكێك لە دێرینترین مەرزی سنوری فەرمی لە ئێران دادەنرێت.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان