هێمن هەورامی: ئەرکی کۆمسیۆنە کارە تەکنیکیەکان جێبەجێبکات



هێمن هەورامی ڕایگەیاند، هیچ بیانوویەک بۆ هەڵگرتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەبووە، ئەوەی کراوە یاساییە.

پاش پێکدادان و گرژییەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوێنێوە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن بۆ دواخستنی دانیشتینی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ڕازینەبووە.

بەپێی وتەکانی هێمن هەورامی، لە سەرجەم کۆبوونەوە سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی داوا کراوە بابەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە، لەبەر ئەوەی بابەتی کۆمسیۆن هەستیارە، کەمتر لە شەش مانگ بۆ کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردن ماوە.

پێی وایە، هەڵگرتنی کۆبوونەوەیە پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەندامانی پەرلەمانە نەک سەرۆکی پەرلەمان، ئەندامانی پەرلەمان دەنگیان بە بەردەوامی کۆبوونەوەکە داوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەی سێیەم خرایە بڕگەی یەکەم، دواتر بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاراکرایەوە.

وتی “پەرلەمانی کوردستان ئێستا نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمسیۆن کردووە، تا دەست بە ڕێکارە تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکرێت”.

ئاشکرای کرد، وەک فراکسیۆنی پارتی دەیانەوێت هەڵبژاردن بە یاسایەکی هەڵبژاردنی هەموارکراوە بکرێت، سەرجەم پێشنیازە یاساییەکانیش ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرمان بکرێت.

داواش لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کۆبوونەوە ئەنجامبدات و پێشنیازەکانی سەرجەم حزبەکان کۆبکرێتەوە و ڕێککەوتنی سیاسی ئەنجامبدرێت.

شەڕەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیش بە ڕووداوێکی ئاسایی دەزانێت، دەڵێت “ئەمەی ڕوویداوە پڕۆسەیەکی تەواو پەیڕەوی دیموکراسی پەرلەمانیە و پێکدادانیش زۆر ئاساییە”.

 

كەرنەڤاڵێكی گەورەی وەرزشی لە شارباژێڕ بەڕێوە دەچێت
پێشت كەرنەڤاڵێكی گەورەی وەرزشی لە شارباژێڕ بەڕێوە دەچێت
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی ئەنجامدرا
دواتر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی ئەنجامدرا
ەیوەندیدار