ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نابێت لەكاتی گەرمادا ئەم شتانە لە ئۆتۆمبێلەكەتدا بەجێ بهێڵیت

خەڵك-
لەكاتی گەرمای هاویندا یەكەم شت كە شۆفێرەكان ئەیكەن لە سەركەوتنی ئۆتۆمبێلەكانیاندا كردنەوەی ساردكەرەوەیە (تبرید)، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەی ڕۆژێك ئۆتۆمبێلەكەمان لە بەردەم خۆردا ڕاگرتبوو ڕەنگە بووبێتە هۆی زیان گەیاندن بەسەرجەم ئەو شتانەی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دامان ناوە.

هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداری بە شۆفێران دەدات و ئاماژە بەوەدەكات، هەندێك لەو شتانەی لە ناو ئۆتۆمبێلدا بە جێ ئەهێڵرێت زۆر ئاشكرایە بۆ شۆفێرەكان و ڕەنگە كەمتر ئەو كارە بكەن وەك بەجێهێشتنی منداڵ و ئاژەلە ماڵییەكان چوونكە دەزانن ڕەنگە ئەم كارە بە كارەساتێكی نەخوازراو كۆتایی بێت، ئێمە لە خوارەوە كۆمەڵێك شتی ترتان بۆ باس ئەكەین كە ئەكرێت لەناوبچێت لەناو ئۆتۆمبێلەكانماندا بەهۆی گەرماوە.

لەماوەی چەنێكا ناو ئۆتۆمبێل ئەگاتە پلەیەكی گەرمی بەرز؟

پێویست ناكات كە پلەیەكی گەرمی بەرزی سروشتیمان هەبێت بۆ گەرم بوونی ناو ئۆتۆمبێلەكان، لەكاتێكدا كە هێزی تیشكی خۆر دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەكەوە و دەست دەكات بە گەرم كردنی بەشەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە وەك داشبۆرد و كوشنەكان، كە وایان لێدەكات پلەی گەرمیان بەرز ببێتەوە و ئەو گەرمیەش كە دەری دەدەنەوە بەهۆی داخستنی جامی ئۆتۆمبێلەكانەوە ناتوانێت بچێتە دەرەوە.
ئەگەر لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە پلەی گەرمی تەنها ١٦ پلەی سەدی بێت ناو ئۆتۆمبێلەكە پلەی گەرمی دەگاتە ٣٨ پلەی سەدی، ئەمە لەكاتێكدایە كە شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئۆتۆمبێل ٣٠ پلەی سەدی بێت ئەوا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل زۆر بە خێرایی دەگاتە ٦٠ پلەی سەدی، زانكۆی ستاندفۆرد بەشی دەرمانسازی توێژینەوەیەكیان لەم بارەیەوە ئەنجامداو بۆیان دەركەوت كە پلەی گەرمی لەماوەی ٣٠ خولەكدا بەتەواوەتی بەرز دەبێتەوە لەكاتی پارك كردنی ئۆتۆمبێلەكان.

١. منداڵ
بەجێهێشتی منداڵ لەگەرمادا لەناو ئۆتۆمبێلدا كارێكی زۆر هەڵەیە و ڕەنگە بە مردنی منداڵەكەت كۆتایی بێت، هەرچەندە ئەم حاڵەتانە كەمتر ڕوو ئەدەن بەڵام زۆر گرنگە باس بكرێت چونكە چەند حاڵەتێكی لەم شێوەیە ڕوویانداوەلە جیهاندا ئێمە تەنها یەك نموونە باس ئەكەین بۆ كورتكردنەوەی بابەتەكە، باوكێك بەناوی ماك كینۆن لە فلۆریدا كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ئێكسپلورەری پێبووە دوای ئەوەی كە ئیجازەی وەرگرتووە لەكارەكەی بۆ ئەوەی منداڵەكەی ببات بۆلای دكتۆر بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە بۆ كارەكەی و بیری چووە كە پایتۆنی كچی لەناو كورسییە تایبەتەكەی ناو ئۆتۆمبێلەكەی خەوتووە لە دوای سێ كاتژمێر بیری دەكەوێتەوە و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی كچە ١٧ مانگەكەی.
ئەگەر ئێوە حاڵەتێكی لەم شێوەیەتان بینی بۆ ڕزگار كردنی گیانی منداڵان ئەتوانن جامێكی ئۆتۆمبێلەكە لە سووچێكیەوە بشكێنن بەشێوەیەكی كە زیان بە منداڵەكە ناگات بۆ ڕزگاركردنی ژیانی یان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانەوە بكەن وەك پۆلیسی هاتووچۆ بە ژمارە ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤.

2. ئاژەڵی ماڵی
وەك دەزانن لەم دواییەدا بەخێوكردنی ئاژەڵی ماڵی لە هەرێمی كوردستان ڕووی لەزیادی كردووەو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئاژەڵی ماڵییان هەیە بە دەرەجەی یەكەمیش سەگ، لە ئێستادا زۆربەی خەڵكی ئەوە دەزانن كە ئەگەر سەگ لەناو ئۆتۆمبێل بەجێبهێڵدرێت لە كەشی گەرمدا ئەوا كۆتایی بە ژیانی سەگەكە دێت، چونكە تەنها لەماوەی ٢٠ خولەكدا پلەی گەرمی لەشی سەگ لە ئۆتۆمبێلێكی گەرمدا دەگاتە ٤١ پلەی سەدی كە ئەمەش هۆكارە بۆ مردنی سەگەكە.
توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە تەنها ٢٢ پلەی سەدی بێت ئەوا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل دەگاتە ٤٧ پلەی سەدی ئەمەش تەنها لەماوەی یەك كاتژمێردا، ڕێكخراوەكانی سەلامەتی ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنانەت ئەگەر جامی ئۆتۆمبێلەكان كراوە بێت یان لەبەر سێبەریش پارك كرابێت هێشتا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەرژیانی سەگەكان و دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.
ئەگەر حاڵەتێكی لەم شێوەیەتان بینی ڕاستەوخۆ هەڵوێست وەربگرن بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێلەكە لە سووچێكەوە یان پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانەوە بكەن وەك پۆلیسی هاتووچۆ بە ژمارە ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤.

3. بتڵی ئاو
بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئۆتۆمبێلدا لەكاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێكهاتە بەسوودەكانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت، هەروەها مەترسییەكی زۆر گەورەی هەیە كە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكەت ئەمەش دوای ئەوەی خۆرەكە لە بتڵی ئاوەكە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشكەكە هەمان كاری زەڕەبین دەكات، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بكەن بزانن چۆن ئەم حاڵەتە ڕوو ئەدات.

4. مۆبایل یان هەر ئامێرێكی تر كە پاتری هەبێت
ئەگەر مۆبایلەكەت یان هەر جیهازێكی تر لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت و لەبەردەم خۆر ڕاگرت ئەوا دڵنیابە كە ناتوانیت بەكاری بهێنیتەوە وەك جاران و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئامێرەكە، وە ڕەنگە لە حاڵەتی تردا بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەكەی حاڵەتی نەخوازراو و گڕگرتن دروست ببێت، لەبەر ئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە لەم كارە بەدووربیت.

5. معطر
بۆنخۆشكەرەكان سەرەڕای ئەوەی سوودیان هەیە كە بۆنی ناو ئۆتۆمبێلەكەت خۆش دەكەن یان خۆت بەكاری بهێنیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا مەترسییەكانی زۆر زیاترن ئەگەر لە ئۆتۆمبێلدا بەجێ بهێڵدرێن لە كەشێكی گەرمدا چوونكە دوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل بۆ ٤٨ پلەی سەدی زەختی ناو بوتڵەكە زیاد دەكات و دەتەقێتەوە كەئەمەش زیانی زۆر گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

6. حەب و دەرمان
هەندێك لە دەرمانەكان وەك و ئەنتی بایۆتیكەكان پێویستە لە فرێزەردا هەلبگیرێن هەروەها زۆربەی دەرمانەكانی تر وەك نۆرفین و كالپۆل كە بۆ چارەسەری منداڵان بەكار دەهێنرێن نابێت پلەی گەرمیان بگاتە ٢٥ ئەمە بە قسەی ئەو كەسانەی كە دەرمانەكە دروست دەكەن، لەبەر ئەوە هیچ كاتێك دەرمان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێ مەهێڵە بۆئەوەی لەباتی سوود زیانت پێ نەگەیەنێت.

7. چەرخ
شتێكی تر لەوانەی كەلەناو ئۆتۆمبێلدا دەتەقێتەوە چەرخە لەكاتی گەرمادا، لەبەرئەوە هەرگیز چەرخ لەناو ئۆتۆمبێلەكەتدا بەجێ مەهێڵە.

* هەندێ شتی هەیە كە لەژیانی ڕۆژانەدا بەكاری دەهێنین، باشتر وایە لەكاتی گەرمادا لەناو ئۆتۆمبێلەكەمادا بەجێی نەهێڵین وەك (كرێمی دژە خۆر، ماددە كحولییەكان، عەینەك و سوراو و نەستەلە و زۆر شتی تریش) كە ئەمانە هەموویان مەترسییان لەسەرە ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلەكان بەجێ بهێڵدرێن لەكاتی گەرمادا.

چەند ڕێنماییەكی تر هەیە كە بۆ سەلامەتی بەڕێزتان ئەتوانن جێبەجێی بكەن.

* پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێك ئاگر كوژێنەوەی تیادا بێت.
* پێویستە ڕێژەی بانزینی ناو تانكی بەنزینەكەت لە چارەك كەمتر نەبێت.
* لە هەر حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە پەیوەندی بكەن بە ژمارە ١١٥ پۆلیسی بەرگری شارستانی.

بۆبەرچاو ڕوونی بەڕێزتان ئەم ژمارە تەلەفوونانەتان لەبیربێت:
١٨٨ پۆلیسی هاتووچۆ
١٠٤ پۆلیسی فریاكەوتن
١٠٥ بەشی نەهێشتنی تاوان
١٢٢ ئامبوڵانسی تیمەكانی تەندروستی
١١٥ پۆلیسی بەرگری شارستانی “حریق”
١٠٦ ئاسایش
١٩٩ بەشی توندوتیژی ئافرەتان
١٠٠ JCC سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی، گەرمی پێو دەخاتە نێو مۆبایلەکانی

خەڵک

کۆمپانیای هواوی چینی، داهێنانێکی نوێی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی جەستە، وەک داهێنانی تایبەتی خۆی تۆمارکرد و بڕیارە لەیەکێک لەبەرهەمە نوێکانیدا بەگەڕی بخات.

 

بەپێی هەواڵی پێگەی فۆربیس، داهێنانەکەی هواوی لە کاتێکی زۆر باشدایە کە بەم نزیکانە ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکەدا بوونی دەبێت.

 

کۆمپانیا چینیەکە لە 31ی ئازاری رابردوو، ئەم تەکنەلۆژیایەی لە یەکەی داهێنراوە جیهانییەکان تۆمار کردووە، بە ناونیشانی “ڕووکاری گرافیکی بۆ پێوانەی پلەی گەرمی جەستە و نیشاندانی ئەنجامەکانی “.

 

ئەم داهێنانە نوێیەی هواوی بە جۆرێکە دەتوانیت لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا پلەی گەرمی جەستە دیاری بکات و بڕیارە بخرێتە سەر وەشانی نوێی Met 40 RS Porsche Design ” .

 

لەکاتی بەکارهێناندا دەتوانرێت مۆبایلەکە لە مەچەک یان ناوچەوان بدەیت و پلەی گەرمی جەستەت بزانیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پڕفرۆشترین مۆبایل لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
“سامسۆنگ”لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەیە كە پڕفرۆشترین بووە لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (ئینتەرناشوناڵ داتا گروپ)، سامسۆنگ 29.6 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەماوەی مانگی تەمموزەوە تا ئەیلول هەناردەكردوو، پشكی بازاڕیشی 31.8% بووە.

لە دوای سامسۆنگ، كۆمپانیای تەكنەلۆژی “شاومی”ی چینییە كە 13.4 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە پشكی بازاڕیی 14.4%ـ هەناردەكردووە.

كۆمپانیای چینی (ترانسیۆن) لە پلەی سێیەمدایە بە پشكی 13.4%، لە هەمان كاتدا “ئەپڵ” بۆ ڕیزبەندی چوارەم بە پشكی 12.7% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە و  “هواوی”يش بۆ ڕیزبەندی پێنجەم دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان