دەستەی وەبەرهێنان؛ پلان رێژی بۆ هێنانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین بۆ هەرێم



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ هەرێمی کوردستان ناوچەیەکە، دەرفەتی وەبەرهێنان تیایدا زۆرە و لە پلانیاندایە زۆرترین وەبەرهێنەری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان رابکێشن .

 

لە میانی بەریوەچوونی دیداری ئەنجوومەنی کاری کوردستانی بەریتانی و ئەوروپا لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢- ٥-٢٠٢٣، د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وتی؛ هیواخوازم دەرئەنجامی ئەم دیدارە ببێتە هۆی راکێشانی زیاتری وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان .

 

ئاشکراشیکرد؛ لە پلانیاندایە کار لەسەر هێنانی زیاتری وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هەرێم بکەن لە داهاتوودا.

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئەوەشی خستەڕوو؛ ماڵپەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناونیشانی “Invest.gov.krd” کراوەتەوە، “کە تێیدا زۆر بەڕوونی باس لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان کراوە “.

 

د.محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە کۆتایدا وتی؛ هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەنجامدانی وەبەرهێنانی تێدا زۆرە و ناوچەیەکی ئارام و لەبارە بۆ خستنەگەڕی سەرمایە تیایدا.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ رێگریمان کرد لەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت
پێشت سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ رێگریمان کرد لەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت
فراکسیۆنی یەکێتی: نەمانهێشت کۆمسیۆن کاراببێتەوە
دواتر فراکسیۆنی یەکێتی: نەمانهێشت کۆمسیۆن کاراببێتەوە
ەیوەندیدار