فراکسیۆنی یەکێتی: نەمانهێشت کۆمسیۆن کاراببێتەوە



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، ڕێگریان لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد.

 

پاش گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە کاتی ئاشتەوایی و هەوڵ بۆ نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی، بەداخەوە پارتی هەڵسوکەوت بۆ تێکدانی ئاشتەوایی دەکەن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی یاسایی دانیشتنی پەرلەمانی دواخست و دەڵێت “نەمان هێشت کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە”.

 

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەیخستەڕوو، دەبێت کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ڕەزامەندی هەردوولابێت، دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە.

 

زیاد جەبار رایگەیاند، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاسا، دوای کۆتاییھێنانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە ھیچ کەسێک ناتوانێت دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە.

 

وتیشی؛ بەداخەوە رۆڵی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان زۆر خراپبوو رەنگە ئەگەر ئەو مامەڵەیەی ئەو نەبووایە ئەو گرژییە دروستنەبووایە، بۆیە کاتێک ئێمە دەمانەوێت نوێنەری پێکهاتەکان راستەقینەبن لەبەر ئەم جۆرە حاڵەتانەیە.

 

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەکەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بوو، بەپێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

دەستەی وەبەرهێنان؛ پلان رێژی بۆ هێنانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین بۆ هەرێم
پێت دەستەی وەبەرهێنان؛ پلان رێژی بۆ هێنانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین بۆ هەرێم
بەغدا، ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد
دوات بەغدا، ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد
پەیوەندیدار