ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهێزترین شەپۆلی گەرمای پڕوكێنەر عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بەهێزترین شەپۆلی گەرمای پڕوكێنەر، كە وێنەی كەمبووە لە ساڵانی ڕابردوودا ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نەخشەی مانگە دەستكردەكان نووسیویەتی، ” لەهەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەرزی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر سەرجەم ناوچەکانی عیراق دەكات و هەروەها کوێت و باکور و ناوەڕاستی سعودیە و ئەردەن و وڵاتانی شام و میسر دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەرچەند پلەکانی گەرما لە ئێستادا 50 پلەی سەدییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاست بگاتە 53 پلە و لەهەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان بگاتە 50 پلەی سەدی.

ئاشكراشی كردووە، شەپۆلەکە تا کۆتای مانگی ٧ (تەمموز) بەردەوام دەبێت و دواتر هێزەکەی کەم دەبێتەوە”.

وەك ئەو شارەزا كەشناسییە ئاماژەی پێ‌ كردووە، “خێرایی با بەتەواوی هێواش دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو هەستی زیاتر بە گەرما دروست دەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی شێ لەناوچەکانی باشووری عیراق”.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان