فراکسیۆنی گۆڕان؛ نیگەرانین بۆ ئەو دۆخەی ئەمڕۆ


سەرۆکی فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت؛ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەک پاکێجە و پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە.

 

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانن بۆ ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان دروستبوە و هەر لەسەرەتاوە پێیان وابووە کە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و هەموواری یاسای هەڵبژاردن یەک پاکێجە و پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە.

 

لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٢٣ سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو.

 

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەڕلەمان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتی: “لەپێناوی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی هێزە سیاسییەکان بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە رەهایەی خۆم بەکاربهێنم کە لە بڕگەی ٣ی مادەەی ١٨ هاتووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوادەخەم بۆ کاتێکی تر”.

سەرۆکی پەڕلەمان؛ مردوو زیندوو نابێتەوە
پێشت سەرۆکی پەڕلەمان؛ مردوو زیندوو نابێتەوە
پێشەوا هەورامی؛ ئەم ڕووداوانە لەنێو پەرلەماندا هەر ڕوودەدەن
دواتر پێشەوا هەورامی؛ ئەم ڕووداوانە لەنێو پەرلەماندا هەر ڕوودەدەن
پەیوەندیدار