ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕۆحانی تەوەری گفتووگۆكانی لەگەڵ كازميدا ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئێران باس لە كۆبوونەوەكەی دەكات لەكەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دەڵێت، بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە لەنێوانیاندا تاوتوێ‌ كرا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە تاران ڕایگەیاند:”لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، گفتووگۆيان لەبارەی بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی ساڵانەی نێوان عیراق و ئێران كردووە بۆ 20 ملیار دۆلار”.

بە وتەی ڕۆحانی:”توانای پێویستيان هەیە بۆ یارمەتیدانی عیراق و دەيانەوێت ڕاوبۆچوونی نێوان بەرپرسانی تەندروستی ئاڵوگۆڕ بكەن، ئەمەش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق باسكرا”.

سەرۆكی ئێران دەڵێت:”باسيان لە پرسە ئابورییە بنەڕەتییەكان كردووە، وەك ئاودێری لە شەتولعەرەب، بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی نێوان عیراق و ئێران، باسيان لە پرسەكانی ناوچەكە و ئەو ڕۆڵە كردووە كە دەكرێت عیراق بۆ سەقامگیریی بیگێڕێت”.

هەروەها ڕۆحانی بەڵێنیدا بە عیراق، وەك حكومەت و گەل “وڵاتەكەی پشتیوانی لێبكات بەڕووی پەتای كۆرۆنا كە لە هەردوو وڵاتدا بڵاوبۆتەوە”.

 

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان