ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی 50 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە زاخۆ تەرخان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 50 ملیار دیناری تەرخان كرد بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە سنووری شارۆچكەی زاخۆ.

ئەمڕۆ سێ شەممە عەلی تەتەر پارێزگای دهۆك بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی زاخۆی كرد بڕیاری دا بڕی 50 ملیار دینار تەرخان بكرێت بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە زاخۆ.

ڕوونیشیكردەوە كە پرۆژەكان پێویستن و پەیوەندییان بە ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە ھەیە، لەوانەش شەقامی نێوان زاخۆ و ئیبراھیم خەلیل و تەواوكردنی شەقامی ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبینە لەگەڵ ئەو پڕۆژەی لە چیای سپی بۆ گەمبێل و پڕۆژەیەكی دیكەشە كە ئەویش ئاوی باتیفایە، كە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و كێشەی كەمئاویی ئەو ناوچەیە بە تەواوی چارە دەكات.

عەلی تەتەر ئەوەشی خستەڕوو كە كێشەیەكی دیكە لەناو شاری زاخۆ ھەبوو، كە خەڵك داوای دەكرد ئەویش شەقامی زاخۆ بۆ زانكۆی زاخۆ بوو، كە ئۆڤەرپاسی نەبوو و ئەویش لەسەر داوای خەڵك جێبەجێ دەكرێت و دەیان پڕۆژەی دیكەشن كە پەیوەندییان بە ئاو و كارەبا و تەندروستی و پەروەردە و قیرتاوكردنی چەندین كۆڵان و چارەسەركردنی كێشەی ئاوی چەند گەڕەكێك و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ شوقەكانی خەڵكی كەمدەرامەت و چارەكردنی كێشەكانیان.

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان