داری سەبەحبەح مەڕوێنن



بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و خێرای با، لە شاری سلێمانی زیاتر لە ٥٠٠ دار شکاونەتەوە، زۆرینەیان لە جۆری ژەهرە ماسییە.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا کەشوهەوا ناجێگیربوو، خێرایی با سەرو ٣٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ٥٠٠ داری بلوار و شۆستەکانی شەستی سلێمانی، باخچە و کۆڵانەکان شکاونەتەوە.

زۆرینەی ئەو دارانەی شکاونەتەوە لە جۆری ژەهرە ماسی (سەبەح بەح) و یۆکالیپتۆسە، کە ئەم جۆرە دارانە بەخێرایی گەشەدەکەن، بەڵام قەدەکەیان لاوازە.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرجەم ئەو دارانە دەگۆڕێت، لەبری ئەو درانە، دارتوو و ناروەن دەڕوێندرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داری ژەهرە ماسی (سەبەح بەح) دوای شکانەوە تووشی نەخۆشی دەبێت، بۆیە ئێستا ڕواندنی ئەو دارە قەدەغەکراوە، هاووڵاتیانیش تێگەیشتوون ئەو دارە بۆ ژینگەکە گونجاو نیەی، بۆیە ئێستا ناڕوێندرێت.

لە ماوەی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، پلانی ڕواندنی ٥٠ هەزار نەمان، دار و دەوەنی لە جۆرەکانی توو، سۆوبەرەکان، قەزوان، ناروەن و دارە ڕەش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە.

 

گرژی لە نێوان فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی دا، دروستبوو
پێشت گرژی لە نێوان فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی دا، دروستبوو
عێراق و ناتۆ ھاویکارییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد
دواتر عێراق و ناتۆ ھاویکارییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد
ەیوەندیدار