عێراق و ناتۆ ھاویکارییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد



 سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق، خۆسیێ ئەنتۆنیۆ، ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ-یان تاوتوێ کرد.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق، خۆسیێ ئەنتۆنیۆ، ھەروەھا ماڵئاوایی لە فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق، جیۆڤانی ئیانۆچی کردووە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی.

 

راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ناتۆ لەبواری پێشکەشکردنی راوێژ، مەشق و راھێنان بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کراوە.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆڵی فەرماندەی پێشووی نێرەدەی ناتۆ لە ‌ماوەی کارکردنی لە عێراق بەرزنرخاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆی خواست‌ لە ئەرکەکانی داھاتوودا، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە دەستبەکاربوونی خۆسیە ئەنتۆنیۆ لە پۆستی فەرماندەی نوێی نێردەی ناتۆ لە عێراق و جەختی‌ کردووەتەوە لە پێویستی بەردەوامیدان بە پێشخستنی تواناکانی ھێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، ئەوەیش بە ئامانجی باشترکردنی رەوشی ئەمنی لە عێراق.‌

 

لای خۆیەوە فەرماندەی نوێی ناتۆ لە عێراق، خۆسیێ ئەنتۆنیۆ سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە لەھەمبەر پاڵپشتیکردنی لە کارەکانی نێردەی ناتۆ لە عێراق‌ کە ناتۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ھاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق.

 

نێردەی ناتۆ لە عێراق لەڕیگای ٥٠٠ کارمەندی خۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٨وە، پاڵپشتی مەشق و راھێنان پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات، ئەوەیش لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی و شەڕی دژبە تیرۆر و بەرگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق.

داری سەبەحبەح مەڕوێنن
پێشت داری سەبەحبەح مەڕوێنن
حزبە تورکمانەکان؛ لەگەڵ پارتی لەسەر زۆر بابەت هاوڕابووین
دواتر حزبە تورکمانەکان؛ لەگەڵ پارتی لەسەر زۆر بابەت هاوڕابووین
ەیوەندیدار